ئەپڵ
12, تهمموز 2015
کاتژمێرەکەى ئەپڵ پێست دەسووتێنێت!

دواى پەردە لادان لەسەر کاتژمێرى ئەپڵ (Apple Watch) لە سەرەتاى مانگى ئازار لەلایەن کۆمپانیاى (ئەپڵ)ـى ئەمەریکییەوە، چەندین هەواڵ و تێڕوانین و باس و خواس لەسەر ئەم کاتژمێرە بڵاوکرایەوە، لەم چەند ڕۆژەى پێشووتریش لێشاوى ناڕەزایی بەکاربەرانى ئەو کاتژمێرە هۆشمەندە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانى پڕکرد، دەربارەى ئەوەى کە دەرکەوتووە کاتژمێرى ئەپڵ دەبێتە هۆى سووتانەوەى پێست و دروستبوونى هەستیارى، ئەم بابەتەش بۆتە هەواڵى گەرم و گوڕى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
بەپێى ئەو ڕاپۆرتانەى کە لە پێگەکان بڵاوکراوەتەوە، دەرکەووتوە چەندین بەکاربەر گیرۆدەى ئەم کێشەیە بوون و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناڕەزاییان دەربڕیووە. لە ڕاپۆرتەکاندا هاتووە، ئەو بەرکاربەرانەى ناڕەزیایین دەربڕیووە پاش چەند کاژێرێک لە بەکارهێنانى کاتژمێرى ئەپڵ، پێستیان سووتاوەتەوە و تووشى هەستیارى بوون.(وەک لە وێنە هاوپێچکراوەکانى خوارەوە دیارە)
جێگەى باسە لەمانگى ڕابردووشدا چەندین بەکاربەر تووشى ئەو ڕووداوانە بوون و تاوەکو ئێستا کۆمپاناى (ئەپڵ) بەفەرمى لێدوانى دەربارەى ئەو کێشەیە نەداووە.
چەند وێنەیەک لە ڕەخنەکان و پێستى ئەو بەکاربەرانى تووشى کێشەکە بوون:
س/ Ubergizmo , BGR , Cultofmac
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".