ئینتەرنێت 19, ته‌مموز 2015

چۆن ڕێگە لە خۆکارانە ئیشکردنی ڤیدیۆکانی یوتیوب بگرین لەسەر کۆمپیوتەر؟

بێگومان ڕۆژانە لەکاتی بەکارهێنانی ئینتەرنێت پێویستمان بە گەورە ماڵپەڕی ڤیدیۆ ناسراو بە یوتیوب دەبێت بەمەبەستی فێربوون و زانینی زۆربەی پێداویستییەکانی ژیان لە هەربوارێکدابێت بەڵام ئەوەی کێشەیە ئەوەیە کە ئینتەرنێتەکانمان سنوردارن و ئەو گێگابایتەی لەسەر ئامێری ئینتەرنێتەکەتە بەشی ئەو ڤیدیۆ زۆرانەی یوتیوب ناکات. ئيتر ئەمڕۆ بەزم بەزمی ئەوەیە ئایا یەکە و گێگابایتی ئینتەرنێتەکەم بەچی ڕۆیشت!؟  زۆری بەوە دەڕوات کە بەهۆی ئەوەی هەندێک لە هێڵەکان خێران لەکاتی کردنەوەی ڤیدیۆیەک بۆ نمونە لە یوتیوب دەبینیت دەتەوێت کەمێکی چاو لێبکەیت خێرا گشتی باردەبێت (لۆددەبیت) بەمەش لەیەکەکەت کەمدەبێتەوە! و لەوەش ناخۆشتر ئەوەیە لەکاتێک لە هەر شوێنێکی ئینتەرنێت لینێکی ڤیدیۆیەکی یوتیوب دەکەیتەوە خۆکارانە لەگەڵ کردنەوەی دەست دەکات بە ئیش کردن لەبەر ئەوە بڕێک لە باڵانسەکەت دەڕوات! بەڵام دڵ لە دڵ مەدە و بەفەرموو لە ڕێگەی پێوەکراوەی Magic Actions for Youtube ڕێگە لە خۆکارانە ئیشکردنی ڤیدیۆکانی یوتیوب بگرە و تا ئەو کاتەی تۆ کلیک لە دوگمەی پلەی نەکەت نەکەوێتە ئیش!

تێبینی: پێوەکراوەکە بۆ هەر سێ وێبگەڕ بەردەستە، ئەوانیش گووگڵ کڕۆم و فایەرفۆکس و ئۆپێرا

http://www.chromeactions.com/magic-options.html

پاشان ئەمەی لە وێنەکە دیاری کراوە چالاکی بکە بۆ ئەوەی ڕێگە لە ئیشکردنی خۆکارانەی ڤیدیۆکانی یوتیوب بگریت:

تێبینی: لەکاتی کلیک کردن لەم بەستەرانەی سەرەوە هەر یەکەیان لە وێبگەڕی خۆی بکەرەوە بۆ نمونە ئەوەی گووگڵ کڕۆم لەناو گووگڵ کڕۆم بکەوە!

بۆچونی تۆ