بابەتی گرینگ
21, تهمموز 2015
ئینستاگرام بزوێنەرى گەڕانى لەسەر وێبدا زیاد کرد

لەگەڵ ئەوەى کە ئینستاگرام بەشێوەیەکى سەرەکى تۆڕێکى کۆمەڵایەتى تایبەتە بەو بەکارهێنەرانەى کە بەکارى دەهێنن لەسەر مۆبایل و ئامێرە هۆشمەندەکان لە ڕێگەى ئەپڵیکەیشنى فەرمى خۆیەوە، بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ تایبەتمەندى نوێ بۆ ئەم تۆڕە لەسەر وێبدا زیاد دەکرێت و بەکاربەرانیش زیاتر ڕووى تێدەکەن لەسەر وێبدا، ئەوەتا لەکۆتاییدا و دوێنێ دووشەممە ئینستاگرام بزوێنەر یاخود ئامرازى گەڕانى بۆ تۆڕەکەى لەسەر وێبدا زیاد کرد.
بزوێنەرى گەڕان لەسەر وێبدا بوار بە بەکارهێنەرى ئینستاگرام دەدات کە بەگەڕێت بەدواى ئەو وێنانەى کە هاشتاگیان پێوە لکێتراوە هەروەها بگەڕێت بەدواى شوێنەکان و هەژمارى بەکاربەران.
کاتێک بەکاربەر دەچێتە نێو هەژمارەکەى لەسەر وێبدا ئەوە تێبینى ئەوە دەکات کەوا ئامرازى گەڕان لە نێوەندى سەرەوەى پەڕەکەدا دەرکەوتووە، لە ئێستادا ئەم تایبەتمەندییە بۆ گشت بەکاربەران بەردەست نییە، بەم زووانە بۆ گشت بەکاربەران بەردەست دەبێت.
ژێدەر: Tech-wd , TheVerge
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".