بابەتی گرینگ
22, تەممووز 2015
هواوەى مۆبایلى Honor 4A ڕاگەیاند

ئەمڕۆ کۆمپانیاى هواوەى لەماوەى پرێس کۆنفرانسێکدا کە لە چین گرێیدا، بەفەرمى مۆبایلى (Honor 4A) ڕاگەیاند.
تایبەتمەندیەکانى مۆبایلى (Honor 4A):
- فەبارەى ڕوونماکەى ٥،٥ ئینجە بەڕوونى 720×1280 پێکسڵ.
- بە پرۆسێسەرێکى Snapdragon 210 چوار ناوکى و بە تەرەدوودى ١،١ گێگاهێرتز کاردەکات.
- قەبارەى ڕامەکەى ٢ گێگابایتە.
- بیرگەى ناوەکى ٨ گێگابایتە و تواناى زیادکردنى هەیە بەڕێگەى میمۆرى دەرەکى لەجۆرى microSD.
- کامێراى دواوەى ٨ مێگاپێکسڵە.
- کامێراى پێشەوەى ٢ مێگاپێکسڵە.
- پاتریەکەى ٢،٢٠٠ میلی ئەمپێرە لە کاژێرێکدا و بەتایبەتمەندى بارگاویکردنەوەى خێرا.
- بە سیستەمى ئەندرۆید وەشانى ٥،١ و ڕووکارى Emotion UI 3.1 کاردەکات.
مۆبایلەکە دوو جۆرى هەیە، دانەیەکیان تەنها پشتگیرى تۆڕەکانى نەوەى سێهەم دەکات نرخى ٩٦ دۆلارى ئەمریکیە، جۆرەکەى تر پشتگیرى تۆڕى نەوەى چوارەم دەکات بەنرخى نزیکەى ١١٢ دۆلاى ئەمریکى.
ژێدەر: Ardroid , Gsmarena
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".