بابەتی گرینگ
26, تهمموز 2015
وەن پڵەس ئەپێکى تایبەتى بۆ ڕاگەیاندنى OnePlus 2 بڵاوکردەوە

کۆمپانیاى وەن پڵەس ئەپڵیکەیشنێکى تایبەت بە مۆبایلە نوێکەى (OnePlus 2) بڵاوکردەوە، ئەپڵیکەیشنەکە ناوى (OnePlus 2 Launch)ـە و بوار بە بەکاربەر دەدات بۆ سەیرکردنى ڕاگەیاندن و پەردە لەسەر لادانى مۆبایلى (OnePlus 2) بە تەکنەلۆژیاى (ڕاستى خەیاڵى-Virtual Reality) یاخود بەشێوەیەکى ئاسایی، کۆنگرەى ڕاگەیاندنى مۆبایلى ناوبراو بەیانى ٢٧/تەمموز کاژێر ٥ بەکاتى هەرێمى کوردستان گرێ دەدرێت.

چەند وێنەیەک لە ئەپڵیکەیشنەکە:
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوه‌یەكی گشتگیر له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبه‌تیش له سیسته‌مى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى هه‌موو تاكێكی كورد سوودمهندبن له ته‌كنه‌لۆژیا و شتێكی ئه‌وتۆ ده‌رباره‌ی ته‌كنه‌لۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".