بابەتی گرینگ 28, ته‌مموز 2015

پوختەى ڕاگەیاندنى مۆبایلى OnePlus 2

Post

بەیانى ئەمڕۆ کۆمپانیاى (وەن پڵەس)ى چینى، دواى چاوەڕوانیەکى دوور و درێژ بەشێوەیەکى فەرمى  پەردەى لەسەر نەوەى دووەمى مۆبایلى هۆشمەندى (OnePlus) لادا بەناوى (OnePlus 2)، ڕاگەیاندنەکە بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بەشێوەى تەکنەلۆژیاى “ڕاستى خەیاڵى – Virtual Reality” نیشاندرا و هەوادار و بینەران دەیانتووانى لەڕێگەى ئەپڵکەیشنى تایبەتى بۆ سیستەمى ئەندرۆید، بەشێوەى تەکنەلۆژیاى ڕاستى خەیاڵى یاخود هەر بەشێوەیەکى ئاسایی بینەری ببن.

مۆبایلەکە لەژێر دروشمى (هەرگیز کۆڵمەدە) پەردەى لەسەر لادرا، کە جەخت لە دڵنیاکردنەوەى بەکاربەران دەکات بەوەى کە دەتوانن بەنرخێکى کەم ببن بە خاوەنى مۆبایلێکى هۆشمەندى تایبەتمەندى بەرز بەبەراورد لەگەڵ مۆبایلى کۆمپانیا گەورەکانى تر، وەک وەن پڵەس دەڵێت: “2016Flagship Killer” کە مەبەستى ئەوەیە مۆبایلەکەى بکوژى مۆبایلەکانى ساڵى داهاتوو دەبێت.

تایبەتمەندییەکانى مۆبایلى OnePlus 2:

  • قەبارەى ڕوونماکەى ٥،٥ ئینجە لەجۆرى LCD بەڕوونى 1080P و بەچڕى ٤٠١ پێکسڵ لە ئینجێکدا.
  • بە پرۆسێسەرێکى  Snapdragon 810 هەشت ناوکى و بە تەرەدودى ١،٨ گێگاهێرتز کاردەکات.
  • پرۆسێیەرى گرافیکى Adreno 430.
  • بیرگەى ناوخۆیی ١٦ گێگابایت و ٦٤ گێگابایت.
  • فەبارەى ڕامەکەى ٣ گێگابایت بۆ وەشانى ١٦ گێابایت و ٤ گێگابایت بۆ وەشانى ٦٤ گێگابایت.
  • کامێراى دواوەى ١٣ مێگاپێکسڵە لەگەڵ جێگیرى بینایی (OIS) و هەستەوەرى لەیزەرى و دوو فلاش وە پشتگیرى تۆمارکردنى ڤیدیۆ بەجۆرایەتى 4K دەکات
  • کامێراى پێشەوەى ٥ مێگاپێکسڵ.
  • هێزى پاترییەکەى ٣٣٠٠ میلى ئەمپێرە لە کاژێرێکدا.
  • بە ڕوومى OxygenOS لەسەر بنچینەى ئەندرۆید وەشانى٥،١ کاردەکات.
  • ئەستووریەکەى ٩،٨٥ ملیمە.
  • کێشەکەى ١٧٥ گرامە.

[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=UATpMHitrA0[/youtube]

دیزاینى ئامێرەکە شتێکى ئەوتۆى لەگەڵ وێنە دزەکراوەکانى ڕابروو جیاواز نەبوو، بەڵام دووگمەى Alert Slider بۆى زیادکراوە، کە بەکاردێت بۆ گۆڕینى بارودۆخى مۆبایلەکە لەنێوان بێدەنگکردن و لەرینەوە و ئاسایی، هەرى لاشەى مۆبایلەکەیە لە ئەلەمنیۆم و مەگنیسیۆم دروستکراوە.

مۆبایلەکە جووت سیم کاردە و پشتگیرى تۆڕەکانى نەوەى چوارەم دەکات وەک پێشتر کۆمپانیاى وەن پڵەس ڕایگەیاند کە مۆبایلەکە پشتگیرى کەیبڵى USB Type-C دەکات بۆ بارگاویکردنەوە و ئاڵوگۆڕى داتاکان، مۆبایلەکە تواناى خوێندنەوەى هەستەوەرى پەنجە (پەنجەمۆر)ى هەیە، وەک کۆمپانیاکە دەلێت کەوا خوێندنەوەى هەستەوەرى پەنجە لە مۆبایلە نوێکەیاندا خێراترە وەک لە مۆبایلى (ئایفۆن ٦)ى کۆمپانیاى ئەپڵی ئەمریکى، کۆمپانیاکە دەڵێت کە بەکاربەر دەتوانێت تاوەکو ٥ پەنجەمۆر زەخیرە بکات.

بەرگ یاخو پارێزەرى دواوەى مۆبایلەکە بەچەندین ڕەنگ و کەرەستەى نوێ دیزاینکراوە، کە بەکاربەر دەتوانێت لەماوەى چەند چرکەیەک بیگۆڕێت، وەک لەخوارەوە ئاماژە بە ڕەنگ و جۆرەکان دەکەین:

  • Sandstone: لمى بەردى ساف لە پێکهاتەى پلاستیکى، کە لە مۆبایلى (OnePlus 1) بەکارهاتبوو.
  •  Bamboo: دیزاینى داڕژراو لە دارى بامبو(حەیزەران) بەشێوەیەکى کراوە.
  • Rosewood: ڕەنگێکى دارینى تاریک، کە وا لە مۆبایلەکە دەکات ڕێکپۆشتر دەربکەوێت.
  •  Black Apricot: دیزاین لە دارى قەیسى ڕەش.
  • Kevlar: ئەم جۆرە دیزاینکاراوە لە ڕێشاڵى بەهێز، بۆ برگەگرتنى زیاترى مۆبایلەکە وە بەرگیکردن لە ڕووشان.

OP-Phone-story61-1024x768

مۆبایلەکە دوو وەشان یاخود دوو جۆرى هەیە، یەکەمیان وەشانى بیرگەى ١٦ گێگابایت و ڕامى ٣ گێگابایت، دووهەم بیرگەى ٦٤ گێگابایت و ڕامى ٤ گێگابایت، کۆمپانیاکە دەڵێت کە مۆبایلەکە لە ١١ مانگى ئاب/٨ دەکەوێتە بازاڕەکانى ئەمریکا ، کەنەدا ، ئەوروپا ، هیندستان ، چین، دەربارەى ڕۆژهەڵاتى ئاسیاش مۆبایلەکە لە چارەگى کۆتایی ئەمساڵ دەخرێتە بازاڕەکانەوە، دەربارەى نرخیش مۆبایلەکە بۆ وەشانى ١٦ گێگا نرخى ٣٢٩ دۆلارە و وەشانى ٦٤ گێگا نرخەکەى ٣٨٩ دۆلارە، بەڵام نرخەکەى بەگوێرەى ئەو وڵاتەى کە لێی دەکڕیت دەگۆڕێت، وەک لە وێنەکەى خوارەوە ئاماژە بەنرخەکانى دراوە.

جێگەى ئاماژە بۆ کردنە مۆبایلى OnePlus 2 لەپاڵ زمانە بەناوبانگەکان زمانى شیرینى کوردی بەشێوەیکى فەرمى تێدایە.

وێنەگەیەک لە مۆبایلى وەن پڵەس ٢:

تەواوى ڕاگەیاندنەکە لە یوتیوب:

[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=y02aDqOqcmg[/youtube]

بۆچونی تۆ