بابەتی گرینگ
28, تهمموز 2015
فەرهەنگی قەڵەم؛ عەرەبی بۆ کوردی و بەپێچەوانەوە بۆ ئایفۆن و ئایپاد بڵاوکرایەوە.
کارە نایابەکانی گەشەپێدەرە کوردییەکان لە زیادبووندان و دواهەمیشیان فەرهەنگی قەڵەمە (عەرەبی<>کوردی) بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس (ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد). شایەنی باسە ئەم فەرهەنگە دوو زمانییە و عەرەبی و کوردی لەخۆی دەگرێت کە دەتوانیت بۆ هەر دوو زمانەکە بگەڕێیت واتە بە پێچەوانەشەوە کاردەکات.
بەشی عەرەبی بۆ کوردی فەرهەنگەکە زیاتر لە ٦١ هەزار وشەی لەخۆی گرتووە و بەشی کوردی بۆ عەرەبی زیاتر لە ٤٨ هەزار وشەی لەخۆی گرتووە. هەر یەک لەبەشەکان تەختەکلیلی خۆی بۆ دانراوە و پێویستی بە تەختەکلیلی دەرەکی نییە. ئەوەی نایابە لەم فەرهەنگەدا ئەوەیە کە لە بەشی عەرەبی بۆ کوردی دەتوانیت بە دوو شێواز بگەڕێیت ئەویش بە حەرەکە (واتە بەکارهێنانی فتحة و کسرة و ..هتد) و بەبێ حەرەکە. ئەمە جگە لەوەی لەبەشی کوردی بۆ عەرەبی شتێکی نایاب هەیە ئەویش لە کاتێک واتای وشە کوردیەکە بە عەرەبی پێشان دەدەیت دەبینیت چەند وشەیەک هەیە کە پەنجە بە وشەکان دا بنێیت ئەوا واتای کوردیت پێ دەدات.
جێگای ئاماژەیەوە ئەم فەرهەنگە کە وێنەیەکی بۆ ئێمە نێردراوە لە بەرواری ٣\٧\٢٠١٥ داوای دانانی بۆ کراوە لە ئەپستۆر دوای ٢٥ ڕۆژ دوێنی بەرواری ٢٧\٧\٢٠١٥ دوا قۆناغی بڕیوە و پەسەندکراوە بۆ بڵاکردنەوەی لە ئەپستۆر و دەستکردن بە فرۆشتنی.
کرتە لەم وێنەیە بکە و لە ئەپستۆر فەرهەنگی قەڵەم دابگرە:

تێبینی: ئەم فەرهەنگە بەشێوەیەکی خۆرایی لە %30 وشەکانیت بۆ مانائەکات بۆ ئەوەیتری ئبێت خۆت تۆماربکەیت زانیاری تەواوەتی لە بەشیRegistry
کۆمەڵێک وێنە لە ڕووکاری فەرهەنگەکە ببینە
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!