ئەپ و نەرمەکاڵا
10, تشرینی یەکەم 2015
[دیاری] باشترین پێداویستیه‌كانی كۆمپیوته‌ر له هه‌موو بواره‌كان

ئه‌مڕۆ 10/10، تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی پێ ده‌نێته ساڵی چواره‌میه‌وه. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه ئه‌م بابه‌ته‌مان وه‌كو دیاری ئاماده كردووه بۆ هه‌وادارانی ته‌كنه‌لۆجیا. له‌م بابه‌ته‌دا هه‌وڵمان داوه باشترین به‌رنامه‌كانتان بۆ دابنێین له هه‌موو بواره‌كانی كۆمپیوته‌ر له‌گه‌ڵ به‌سته‌ری فه‌رمی به‌رنامه‌كان. له‌گه‌ڵمان بن:
بواره‌كان: دژه‌ڤایرۆسه‌كان | سڕینه‌وه‌ی زیانهواڵهكان | هێنانه‌وه‌ی فایله‌كانی كۆمپیوته‌ر | سڕینه‌وه‌ی به‌رنامه‌كان | باكئه‌پ كردنی سیستم | چاككاری كۆمپیوته‌ر | وێبگه‌ڕه‌كان | ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندی | ئامرازه‌كانی ده‌ستكاریكردنی وێنه | ئامرازه‌كانی سه‌یركردنی ڤیدیۆ | ئامرازه‌كانی زهخیرهكردنی فایله‌كان | ئامرازه‌كانی نووسین | ئامرازه‌كانی بینینی فایلی PDF | ئامرازه‌كانی داگرتن | هه‌مه‌ڕه‌نگ.
تێبینی:ناوی به‌رنامه‌كان به‌سته‌ری بهرنامهكهیشی له‌گه‌ڵه واتا به كلیك كردن له‌سه‌ر ناوی به‌رنامه‌كه ده‌توانیت بچیته به‌سته‌ری فه‌رمی به‌رنامه‌كه بۆ مه‌به‌ستی داگرتن یان زیاتر ئاشنابوون به به‌رنامه‌كه.
دژه ڤایرۆسه‌كان
به‌رنامه دژه ڤایرۆسه‌كان یارمه‌تی پاراستنت ده‌دات له هه‌موو جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ، له‌گه‌ڵ دابه‌زاندنی به‌رنامه‌یه‌كی دژه ڤایرۆس تۆ پارێزراو ده‌بێت له هاك كردن و چاودێری كردن.

ئه‌ڤێرا كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانیه، ماوه‌یه‌كی زۆره چه‌ند وه‌شانێك بڵاو ده‌كاته‌وه له‌و به‌رنامه‌یه. به‌رنامه‌كه تا ئێستا چه‌نده‌ها خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی وه‌رگرتووه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیا و جیهان.

چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كی گرنگی تێدایه وه‌ك، پاراستنی وێبگه‌ڕ، ئیمه‌یڵ،وه توانای به‌كارهێنانی وه‌ك دیوارێكی ئاگرین هه‌یه، یه‌كێك بوو له باشترین دژه ڤایرۆسه‌كانی ساڵی 2014.

به‌رنامه‌كه دوو وه‌شانی هه‌یه له جۆری خۆڕایی و به‌پاره، چه‌نده‌ها تایبه‌تمه‌ندی جیاوازی هه‌یه كه ده‌تپارێزێت له زیانهواڵهكان.

له دوایین ڕاپرسی بۆ هه‌ڵبژاردنی باشترین به‌رنامه‌ی دژه ڤایرۆس ، دژه‌ڤایرۆسی Microsoft Security Essentials بوو به باشترین دژه ڤایرۆس.دژه ڤایرۆسه‌كه له لایه‌ن كۆمپانیای به‌ناوبانگی “مایكرۆسۆفت”ـه‌وه دروست كراوه و بۆ هه‌موو وه‌شانه‌كانی ویندۆز ده‌بێت ، به‌ڵام له ویندۆزی 8ـه‌وه گرنگیه‌كی زۆری پێدراوه و زۆر گه‌شه‌ی كردووه.
سڕینه‌وه‌ی زیانهواڵهكان
چه‌ند ئامرازێك هه‌ن بۆ سڕینه‌وه‌ی زیانه‌واڵه (ڤایرۆس) ـه‌كانی كۆمپیوته‌ر، ئه‌مانه باشترین ئه‌و ئامرازانه‌ن :

به‌رنامه‌یه‌كی به‌ناوبانگه بۆ سڕینه‌وه‌ی هه‌موو زیانهواڵهكانی كۆمپیوته‌ر، توانای هه‌یه هه‌موو وۆرم و تڕۆجان و سپای وێر و یان هه‌ر شتێكی تر كه زیانی هه‌بێت بۆ كۆمپیوته‌ر بسڕێته‌وه.

ئامرازه‌كه به‌دوای ئه‌و به‌رنامانه ده‌گه‌ڕێت كه له‌وانه‌یه زیانیان هه‌بێت بۆ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت، توانای سڕینه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی هه‌یه كه ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌یه‌كه‌وه هاوبه‌ش كرابێت.
هێنانه‌وه‌ی فایله‌كانی كۆمپیوته‌ر
له‌وانه‌یه چه‌ند فایلێكی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت سڕابێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆت ویستبێتت!چه‌ند ئامرازێك هه‌ن كه توانایه‌كی سنوورداریان هه‌یه بۆ هێنانه‌وه‌ی چه‌ند فایلێكی كۆمپیوته‌ر.

له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌كه ده‌توانیت ئه‌و فایلانه‌ت ببینیت كه سڕیونه‌ته‌وه و ده‌توانیت بیانهێنیته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسان و خێرا.

توانایه‌كی دیاریكراوی هه‌یه بۆ گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و فایلانه‌ی كه سڕاونه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها ده‌یانهێنێته‌وه.

به‌رنامه‌كه به‌كارهێنه‌رێكی زۆری هه‌یه‌و توانایه‌كی باشی هه‌یه بۆ هێنانه‌وه‌ی فایله سڕاوه‌كان.
سڕینه‌وه‌ی به‌رنامه‌كان

به‌رنامه‌یه‌كی به‌ناوبانگه بۆ سڕینه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی كۆمپیوته‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان و خێرا.


به‌رنامه‌یه‌كی ساده و خێرا بۆ سڕینه‌وه‌ی به‌رنامه‌كان.
باكئه‌پ كردنی سیستم
چه‌ند ئامرازێك هه‌ن بۆ باكئهپكردنی فایل و سیستم كه یارمه‌تیت ده‌دات ئه‌و فایل و فۆڵده‌رانه‌ی كه هه‌تن باكئهپیان بكه‌یت و هه‌ر كاتێك ویستت بیانگه‌ڕێنیته‌وه.

به‌رنامه‌یه‌كی ساده‌یه و توانایه‌كی باشی هه‌یه بۆ باكئه‌پ كردنی سیسته‌م و دێسكهكان.

به‌رنامه‌یه‌كی خۆڕاییه،ده‌توانێت فایل و وێنه زه‌خیره بكات.

ده‌توانیت به قه‌باره‌ی 10 گێگابایت فایل و وێنه و هه‌موو شتێك زه‌خیره بكه‌یت له به‌رنامه‌كه‌دا.
چاككاری كۆمپیوته‌ر
چه‌نده‌ها به‌رنامه هه‌ن بۆ كاری چاككاری له كۆمپیوته‌ر، وه‌كو خێراكردنی و سڕینه‌وه‌ی فایلی زیاده و سووككردنی باری كۆمپیوته‌ر.

به‌ناوبانگترین به‌رنامه‌یه له بواری چاككاری و خێراكردن،چه‌نده‌ها خه‌ڵاتی جیهانی وه‌رگرتووه بۆ باشترین ئامرازی چاككاری كۆمپیوته‌ر.ئه‌و فایلانه ده‌سڕێته‌وه كه زیانیان هه‌یه و زیاده‌ن،وێبگه‌ڕه‌كه‌ت خێراتر ده‌كات و ده‌یپارێزێت،كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت خێراتر ده‌كات له‌كاتی پێبوون.

به‌رنامه‌كه چه‌نده‌ها كارت بۆ ده‌كات، چه‌نده‌ها تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه، وه‌ك بینینی زانیاری له‌سه‌ر هه‌موو رهقهكاڵاكانی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت، سڕینه‌وه‌ی فایلی زیاده، بینینی به‌شه‌كانی سیستم.

ته‌نها كاری ئاگاداركردنه‌وه‌یه له كاتی هاتنی نوێكردنه‌وه بۆ به‌رنامه‌كانت.
وێبگه‌ڕه‌كان

وه‌كوو هه‌مووان ده‌یزانن، وێبگه‌ڕێكی به‌ناوبانگه و زۆرترین به‌كارهێنه‌ری هه‌یه.چه‌نده‌ها تایبه‌تمه‌ندی جیاوازی هه‌یه، وه‌ك بوونی كۆگا بۆ دابه‌زاندنی پێوه‌كراو و ڕووكار و دژه ڤایرۆس له‌ناو وێبگهڕهكهدا، له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها تایبه‌تمه‌ندی تر.

وێبگه‌ڕه‌كه زیاتر له 6،000 پێوه‌كراوی هه‌یه، باشترین وێبگه‌ڕه له‌ڕووی ده‌ستكاریكردنی ڕووكاری ده‌ره‌وه‌ی وێبگه‌ڕه‌كه.

چه‌نده‌ها تایبه‌تمه‌ندی سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه! توانای داگرتنی ڤیدیۆ و ده‌نگی هه‌یه،توانای دانانی ڕووكاری هه‌یه بۆ شێوازی ده‌ره‌وه،له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی زیاتر.

ئه‌ویش به هه‌مان شێوه توانای داگرتنی ڤیدیۆ و ده‌نگی هه‌یه و چه‌ند تایبه‌تمه‌ندی تری هاوشێوه‌ی وێبگه‌ڕه‌كانی تر هه‌یه .
ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندی

به‌رهه‌مێكی به‌ناوبانگی مایكرۆسۆفته بۆ په‌یوه‌ندی كردن له هه‌ر شوێنێك، چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌ك له خۆ ده‌گرێت.
ئامرازه‌كانی ده‌ستكاریكردنی وێنه

به‌رهه‌مێكی نایابی گووگڵه! توانای بینینی وێنه و ده‌ستكاری كردنی هه‌یه و چه‌نده‌ها تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه بۆ ده‌ستكاری كردنی وێنه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش!

به‌رنامه‌یه‌كی خێرا و ساده‌یه بۆ ده‌ستكاری كردنی وێنه .

ئامرازێكی سه‌ره‌تایی ده‌ستكاری كردنی وێنه‌یه بۆ سه‌ره‌تاكان.
ئامرازه‌كانی سه‌یركردنی ڤیدیۆ

به‌ناوبانگترین به‌رنامه‌یه بۆ سه‌یركردنی ڤیدیۆ و فایله ده‌نگیه‌كان.
ئامرازه‌كانی زهخیرهكردنی فایله‌كان

به‌رنامه‌یه‌كی به‌ناوبانگه بۆ زهخیرهكردنی فایل و وێنه و بڵاوكردنه‌وه و هاوبهشیپێكردنیان .

فایله‌كانت هه‌ڵده‌گرێت و ده‌یپارێزێت،به‌كارهێنه‌رێكی زۆری هه‌یه و سوودێكی زۆری هه‌یه بۆ هه‌ڵگرتنی فایله‌كانت!

به‌رنامه‌ی به‌ناوبانگی كۆمپانیای مایكرۆسۆفته بۆ هه‌ڵگرتنی فایله‌كانت تا 15 گێگابایت.
ئامرازه‌كانی نووسین

به‌رنامه‌كه تایبه‌تمه‌ندی زۆر له‌خۆده‌گرێت و به‌كارهێنه‌رێكی زۆری هه‌یه ، زیاتر بۆ كاری كۆدینگ و نووسین به‌كارده‌هێنرێت.
ئامرازه‌كانی بینینی فایلی PDF

به‌رنامه‌یه‌كی ناوداره بۆ سه‌یركردنی فایله‌كانی PDF، توانای كردنه‌وه‌ی چه‌ند فایلێكی هه‌یه له یه‌ك كاتدا.
ئامرازه‌كانی داگرتن



ئامرازێكی زۆر خێرایه بۆ داگرتن له وێبگه‌ڕه‌كان، به‌م دواییه ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كردووه .
هه‌مه‌ڕه‌نگ

باشترین به‌رنامه‌یه بۆ پاراستنی چاو و كه‌متر زیان پێدان له‌ڕێگای شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌وه، خۆكارانه ڕووناكی شاشه ڕێكده‌خات.

باشترین ئامرازه بۆ به‌یه‌كتر به‌ستنه‌وه‌ی دوو كۆمپیوته‌ر، وه‌شانی تایبه‌تی هه‌یه بۆ مۆبایله زیره‌كه‌كان.
كۆتایی
سه‌رچاوه:makeuseof
ئەنەس هاوار
هەوڵدەدەم بۆ باشترکردنی ڕەوشی تەکنەلۆژیا لەکوردستان و هۆشیارکردنەوەی خەڵکیی لەڕێگەی هەواڵ و زانیاری تەکنەلۆژیی.