ئای ئۆ ئێس
8, نیسان 2018
یاری “Fortnite” قازانجێکی پێوانەیی تۆمارکرد

یاری “Fortnite” كه به‌ناوبانگترین یارییه له ئێستادا به‌رده‌وامه له سه‌ركه‌وتنه‌كانی له‌سه‌ر هه‌موو سیستمه‌كان، وه توانی قازانجی ٥١ ملیۆن دۆلار به‌ده‌ست بهێنێت له سێ هه‌فته‌ی بڵاوبوونه‌وه‌یدا له كۆگای “Apps Store” له‌سه‌ر سیسیتمی iOS، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر قازانجی ئه‌و یارییه گه‌ورانه‌ی كه به‌رده‌وام پێشه‌نگ بوون له كۆگاكاندا له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا. قازانجی هه‌فتانه‌ی یاری “Fortnite” گه‌یشتووه‌ته ٦.٤ ملیۆن دۆلار به به‌راورد به یاری كاندی كراش كه ٥.٨ ملیۆن دۆلاره وه یاری كلاش ئۆف كلانس كه گه‌یشتووه‌ته ٤.١ ملیۆن دۆلار و له كۆتاییشدا یاری پۆكیمۆن گۆ كه ٢.٧ ملیۆن دۆلاره.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش زانراوە كه یاری “Fortnite” یارییه‌كی خۆڕاییه به‌ڵام ناو یارییه‌كه كڕین له‌خۆ ده‌گرێت هه‌روه‌ک كۆمه‌ڵێک له یارییه به‌ناوبانگه‌كانی تر، وه خۆڕایی بوونی یارییه‌كه هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و تاقیكردنه‌وه به‌هێزه‌ی كه یارییه‌كه له ئێستادا هه‌یه‌تی وای كردووه ببێته یارییه‌كی سه‌ركه‌وتوو و به ناوبانگ.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردی‌دا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.