ئەپ و نەرمەکاڵا
15, نیسان 2018
نەرمەکاڵایەکی کوردی بۆ ناردنی کورتەنامە بۆ ژمارەکانی ڤایبەر بڵاوکرایەوە

لە ڤایبەردا کورتەنامە بازرگانییەکان کە بۆ ڕێکلام بە کاردەهێنرێن لەلایەن کۆمپانیاکانەوە دەنێردرێن بۆ ژمارەکانی ئەو تۆڕە و بەمەش کاری بازرگانی ئەم کۆمپانیایانە دەگاتە زۆرترین خەڵک. دیارە هەموو کۆمپانیاکان دەتوانن ئەم ڕێگەیە بەکاربهێنن، بەڵام بۆ ناردنی ئەم کورتەنامانە ڕەزامەندی کۆمپانیای ڤایبەر پێویستە و کار و سیستەمی تایبەتی هەیە کە بەردەستن. هەر بۆ ئەم مەبەستە ئەمجارە سیستەم و نەرمەکاڵایەکی کوردی بۆ ئەم کارە بڵاوکرایەوە و تێیدا دەتوانیت کورتە نامە بۆ ژمارەکانی خەڵک لە ڤایبەر بنێریت و کار و چالاکی بازرگانی خۆت بە خەڵک بگەیەنیت. وەستاندن و ڕێگەپێدانی ئەم سیستەمە لەلەیان بەکارهێنەرانی ڤایبەرەوە خۆیان دەبێت.
ئەم نەرمەکاڵایە ئێستا بەردەستە و بەرهەمی کۆمپانیایەکی کوردییە و لە بەکارهێنان ئاسانە. کاری نەرمەکاڵاکە بریتییە لە دروستکردنی ژمارەیەکی هەڕەمەکی (کە خۆت دەینوسیت) و پاشان نوسینی نامەکەت و بارکردنی وێنەیەک بۆ نامەکە، بەم شێوەیە ئەم نامەیە بۆ ژمارە هەڕەمەکییەکان کە لە ژمارەکەی سەرەتاوە دەستپێدەکات دەڕوات و بە بەکارهێنەرانی ڤایبەر دەکات.
ئێستا لە نەرمەکاڵاکە دەتوانیت ناو و لۆگۆی کۆمپانیای خۆت لە سیستەمی ڤایبەر بە بڕەپارەیەک تۆمار بکەیت و تایبەتمەندی کورتەنامە ڤایبەر بۆ ڕێکلامی بازرگانی بە هۆی ئەم نەرمەکاڵایەوە بە خۆڕایی بنێریت. بۆ زانینی زۆرتر بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن:
[su_youtube url=”https://www.youtube.com/watch?v=KfOIllzT6e4&t=60s” width=”500″ height=”300″]
بەستەری داگرتنی نەرمەكاڵاکە
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یهكێكم له دامهزرێنهرانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم بهشێوهیهكی گشتی لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم پهرهسهندی ههردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.