هواوەی
23, کانوونی دووەم 2019
هواوەی وەشانی نوێی ڕەوانەی Mate 20 Pro کرد و تایبەتمەندییەکی بۆ کامێرای مۆبایلەکە زیادکرد

هواوەی Mate 20 Pro وا خەریکە مانگێکی باش بەڕێ دەکات لە دوای وەرگرتنی پلەی شەشەمی هەڵسەنگاندنێکی ماڵپەڕی DxOMark بۆ کامێرای پێشەوە، کۆمپانیاکە وەشانێکی نوێی ڕەوانەی مۆبایلە ئاست بەرزەکەی کرد و تایبەتمەندییەکی بۆ کامێرایەکەی زیادکرد.
وەشانەکە وەشانی ژمارە 9.0.0.183 ـی ڕووکاری EMUI ـە و قەبارەی 346 مێگابایتە. وەشانەکە تایبەت بە زیادکردنی تایبەتمەندی دۆخی Super Macro ڕەوانە کراوە، تایبەتمەندییەکە بریتییە لە نیشاندانی دووری ڕاستەقینە لە کاتی نزیککردنەوەی کامێرا. لە پێشوودا هواوەی لەگەڵ ڕاگەیاندنی مۆبایلەکەدا تایبەتمەندییەکەشی ناساند بەڵام بەردەست نەکرا بۆ بەکارهێنەران، لە کۆتاییدا و لە وەشانەکەی ئەمجارەدا تایبەتمەندییەکە بۆ کامێرای مۆبایلەکە زیاد کرا. لەگەڵ ئەوەشدا وەشانە نوێیەکە خۆی دەبینێتەوە لە لەخۆگرتنی ڕێڕەوی ئاسایشی گووگڵ بۆ مانگی 1 ـی 2019.
چەند وێنەیەک کە بە بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکە لە کامێرای مۆبایلەکەدا چرکێندراون:
چۆنیەتی پشکنین بۆ وەشانەکە:
- کردنەوەی ئەپی Settings
- کردنەوەی بەشی System
- کردنەوەی بەشی Software Update
وەشانەکەت بەدەست گەیشتووە؟ نوێکارییە دیارەکان چین؟
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.