ئای ئۆ ئێس
1, شوبات 2019
ئەپی Facebook بە زیادکردنی پشتگیری لە ئایفۆن و ئایپادە نوێیەکان بۆ ئای ئۆ ئێس نوێکرایەوە

چەند مانگێک تێپەڕ بوو بەسەر ڕاگەیاندن و بەردەستکردنی ئایفۆن XR و XS و XS Max و ئایپاد پڕۆیە نوێیەکاندا، بەڵام فەیسبووک هێشتا پشتگیری بۆ ئامێرە نوێیەکانی ساڵی ڕابردووی ئەپڵ زیاد نەکردبوو. لە کۆتایدا و لە دوا وەشانی ئەپەکەیدا کۆمپانیاکە پشتگیری قەبارەی بۆ ئایفۆن و ئایپادە نوێیەکانی ساڵی ڕابردووی ئەپڵ زیاد کرد.
بە هۆی جیاوازی لە قەبارەی ئایفۆن و ئایپادە نوێیەکانی ساڵی ڕابردوودا زۆرێک لە ئەپەکان لە ڕابردوودا بە تەواوی پشتگیرییان لە قەبارەی ئامێرەکان نەدەکرد. نوێکردنەوەکەی ئەپی فەیسبووک پشتگیری کردن لە ئایفۆن و ئایپادە نوێیەکانی ئەپڵ لە خۆ دەگرێت. بە مانای ئەوەی ئێستا ئەپەکە پشتگیری لە ڕوونمای 1.792×828 ـی ئایفۆن XR و ڕوونمای 1.125×2.436 ـی ئایفۆن XS و 2.688×1.242 ـی ئایفۆن XS Max دەکات.
لە هەمان کاتدا ئەپەکە لەمەودوا پشتگیری لە ئایپاد پڕۆی 2018 ـی قەبارە 11 ئینج و 12.9 ئینج دەکات، هەروەها لە وەشانە نوێیەکەی ئەپەکەدا بۆ ئایپادە نوێیەکان هێڵە ڕەشەکانی چواردەور لابراون و تەواوی وێنۆچکە و نووسینەکان پشتگیری لە ئایپادە نوێیەکان دەکەن.
کرتە بکە بۆ نوێکردنەوە/دابەزاندنی ئەپی Facebook بۆ ئای ئۆ ئێس
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.