ئای ئۆ ئێس
18, ئازار 2015
ڕێژەى بەکاربەرانى iOS 8 گەیشتە %٧٧ لەسەر ئامێرە هۆشمەندەکانى ئەپڵ

کۆمپانیاى ئەپڵ کۆتا ئامارى بەکاربەرانى سیستەمى iOS وەشانى ٨ـى لەسەر ئامێرەکانى بڵاوکردەوە. بەگوێرەى ئەو ئامارەى کە لە پێگەى گەشەپێدەرانى ئەپڵ بڵاوکراوەتەوە ڕێژەى بەکاربەرانى سیستەمى iOS وەشانى ٨ لە %٧٧ـى ئامێرەکانى ئەپڵ پێکدێنێت. کە بە بەراورد لەگەڵ ئامارى پێشووى مانگى ٢ ڕێژەى %٥ زیادى کردووە و چاوەڕوان دەکرێت ئەو ڕێژەیە لە زیادبووندابێت.
وەهەروەها لەگەڵ بەرزبوونەوەى ڕێژەى بەکاربەرانى iOS وەشانى ٨ ئەوا ڕێژەى بەکاربەرانى وەشانى ٧ـى سیستەمەکە دابەزیووە لە %٢٥ بۆ %٢٠ . وەهەروەها ڕێژەى بەکاربەرانى وەشانى ٦ و وەشانەکانى تریش. ئەو ئامارە لە ١٦ـەى ئەو مانگە نوێکراوەتەوە.
شایەنى باسکردنە هەفتەى ڕابردوو وەشانى ٨،٢ iOSـى بۆ ئامێرەکانى بڵاوکردەوە.

سەرچاوە: Aitnews
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".