بابەتی گرینگ
28, ئاب 2015
تایبەتمەندیێکى نوێ لە فەیسبووکەوە

لەگەڵ زۆربوونى بەکارهێنەرانى فەیسبووک لە جیهاندا، کۆمپانیاى ناوبراو بەردەوام لەهەوڵدایە بۆ باشترکردنى خزمەتگوزاری و تایبەتمەندییەکانى تۆڕەکەى، بۆ ئەمجارەش تایبەتمەندیێکى نوێی بۆ دەستکاریى وێنەکان فەراهەم کرد.
تۆڕى کۆمەڵایەتى “فەیسبووک”، تایبەتمەندیێکى نوێ بۆ دەستکاریکردنى وێنەکان فەراهەم دەکات، تایبەتمەندییە نوێیەکە بوار بە بەکاربەرانى وێب دەدات بۆ دەستکاریکردنى وێنەکان پێش بەرزکردنەوەى وێنەکە، هەر لەگەڵ دیاریکردنى ئەو وێنەیەى کە دەتەوێت بەرزیبکەبتەوە، لەسەر وێنەکەدا وێنۆچکى پێنووسێک دەبینرێت و بەکاربەر دەتوانێت بە کرتە کردن لێی بچێتە نێو بەشى دەستکاریکردنى وێنەکە و دواى تەواوبوونى کردارەکان دەتوانێت کرتە لەسەر Save بکات.

تایبەتمەندییەکە ٤ بەش لە خۆ دەگرێت و لە ڕێگەیانەوە بەکاربەر دەتوانێت فلتەر و کاریگەرى و ستیکەرە جۆراوجۆرەکان بۆ وێنەکەى زیاد بکات، هاوکات بەکاربەر دەتوانێت وێنەى ببڕێت و بچووکى بکاتەوە، ئەمە جگە لەوەى کە دەتوانێت لەسەر وێنەکە بنووسێت و هاوکات جۆرى فۆنت و ڕەنگەکەشى بگۆڕێت، هەروەها لە ئێستادا لە بەشى فلتەر و کاریگەرییەکان، ٦ جۆر فلتەر بوونى هەیە.


ژێدەر: TNW
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".