ئینتەرنێت
28, ئاب 2015
فەیسبووک ژمارەیەکى پێوانەیی نوێ تۆماردەکات
تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک گەورەترین ژمارەى پێوانەیی لە مێژووى خۆیدا تۆمار دەکات بەوەى کە تەنها ڕۆژى دووشەممە ١ ملیار بەکارهێنەرى هەبووە.
“ماڕک زۆکەربێرگ” دامەزرێنەر و بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاى فەیسبووک، لە هەژمارى فەرمى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک ڕایدەگەیێنێت کە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک ژمارەیەكی پێوانەیی نوێ تۆماردەکات و تەنها لە یەک ڕۆژدا ١ ملیار کەس فەیسبووکیان بەکارهێناوە، واتە ڕۆژى دووشەممە ٢٤/ئاب لە هەر ٧ کەسێکى سەر گۆى زەورى ١ کەس فەیسبووکى بەکارهێناوە.
هەروەها زۆکەربێرگ دەڵێت: “شانازى دەکەم بەوەى کە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکەمان ئەم پێشکەوتنەى بەخۆیەوە بینیوە و وامان کردووە کە هەموو کەسێک دەنگى هەبێت”.
جێگەى باسە فەیسبووک گەورەترین تۆڕى کۆمەڵایەتییە لە جیهاندا و بۆ یەکەمجار لە مانگى ١٠ى ساڵى ٢٠١٢ ژمارەى بەکارهێنەرانى گەیشتە ١ ملیار و لە ماوەى ڕابردووشدا ژمارەى بەکارهێنەرە چالاکەکانى مانگانەى تۆڕەکە گەیشتە ١،٤٩ ملیار بەکارهێنەر.
لەخوارەوەش ڤیدیۆ تایبەتەکەی فەیسبووک بەم بۆنەوەیەوە ببینە:
We made this video to celebrate all you’ve done to help our community connect one billion people in a single day. It’s an amazing milestone. I hope you enjoy.
Posted by Mark Zuckerberg on Thursday, August 27, 2015
ژێدەر: BBC + TheVerge
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".
giwaz krdn