بابەتی گرینگ 26, ئه‌یلول 2015

مۆبایلە ٢١ هەزار دۆلاریەکەی کۆمپانیای Vertu ببینە

slide-1کۆمپانیای ڤێرتو دوێنی مۆبایلێکی نوێی بەناوی The New Signature Touch ڕاگەیاند کە بە سیستەمی ئەندرۆید ٥.١ لۆلیپۆپ کاردەکات و شاشەکەی ٥.٢ ئینجە بەڕوونی ١٩٢٠*١٠٨٠ و ٤٢٨ پێکسڵ بۆ هەر ئینجێک و  شاشەکەیشی لە جۆری sapphire crystal ـە و کامێراکەی پشتەوەی ٢١ مێگاپێکسڵە. پڕۆسێسەری ئەم مۆبایلە بریتییە لە کوالکۆم سناپ دراگۆن ٨١٠ی هەشت ناوکی بە تەکنەلۆژیای ٦٤ بتی. ڕامەکەیشی ٤ گێگایە و بیرگەی ناوخۆیی مۆبایلەکەش ٦٤ گێگایە بە هەبوونی دەرچە بۆ کردی ئێس دی بۆ زیادکردنی بیرگەکەی.

جێگای ئاماژەیە ئەم مۆبایلە کامێراکەی ٢١ مێگاپێکسڵە و توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆیی 4K هەیە و کامێرای پێشەوەیشی ٢.١ مێگاپێکسڵە. پاتری ئەم ئامێرەش تواناکەی دەگاتە ٣١٦٠ ملی ئەمپێر. جگە لەمانە، ئەم مۆبایلە پشتگیری بارگاوی کردنی بێ وایەر دەکاتە واتە Wireless Charging و هەروەها تەکنەلۆژیای خێرا بارگاوی کردنی Quick Charge v2.0ی تێدا بەکارهاتووە و پشتگیری نەوەی چوارەمی ڕایەڵە دەکات و بە سیستەمی ئەندرۆید ٥.١یش کاردەکات.

سەرەڕای ئەمانەی سەرەوە، کۆمپانیای ناوبراو باشترین خزمەتگوازری دۆزینەوەی ئامێرەکەتی دابین کردووە لەکاتی ونکردنی ئەویش بە ئاسان دیاریکردنی شوێنی ئامێرە ونبووەکەت لەڕێگەی ئەو خزمەتگوازرییە پێشکەوتووەی کۆمپانیای ڤێرتو پێی ناسراوە.

ئەمە جگە لەوە کۆمپانیای ڤێرتو تایبەتمەندی جیاواز و تایبەتی پێشکەش بە خاوەنانی ئامێرەکانی دەکات کە بریتین لە زەنگ و مۆسیقای نوێی تایبەت دروستکراو بۆ ئامێرەکانی ڤێرتو لەلایەن مۆسیقاژەنە بەناوبانگەکان.

ئەم ئامێرە کە ناوی The New Signature Touch ـە بە دەست لەلایەن یەک کەسەوە دروست دەکرێت و تەلەفۆنەکە بە پێست و تیتانیۆم دروستکراوە و هەروەها جۆری لە زێر دروستکراویشی بەردەستە.

شایەنی باسە جۆری لە پێست و تیتانێۆم دروستکراو نرخەکەی بە ١٠ هەزار دۆلار  واتە ١ دەفتەر دۆلار دەبێت و جۆری لە زێر دروستکراویش نرخەکەی بە ٢١ هەزار دۆلار واتە بە ٢ دەفتەر و ١٠ وەرەقە دەبێت. ئەم ئامێرە لە ئێستادا بۆ داواکردنی پێشەکی لە شانشینی یەکگرتوو واتە بەڕیتانیا بەردەستە و بۆ فرۆشتنیش لە ١٦ی مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت.

 

سەرچاوە بوابة التقنیة

بۆچوونەکان
  • سەردار مەدریدی

    وەلا زۆر گرانە بەس لە بەر تەنها بە هۆی پێست و تیتانێۆم کە زۆر گران بووە بەو دەرجەیە
    وە مواسەفاتی زۆر چاکە وەلا 🙂

بۆچونی تۆ