ئینتەرنێت
26, ئەیلوول 2015
لەمەدوا فەیسبووک پشتگیری ڤیدیۆی گۆشە ٣٦٠ پلەیی دەکات
لەدوای بەردەست بوونی ئەم تایبەتمەندییە بۆ ماوەی ٨ مانگ لەسەر یوتیوب، دوو ڕۆژ لەمەوبەریش فەیسبووک زیادکردنی تایبەتمەندی سەیرکردنی ڤیدیۆی بە گۆشەی ٣٦٠ پلەیی بەردەست کرد. بێگومان بۆ بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندییە لەسەر وێب پێویستە بە کلیک ڤیدیۆکە بگریت بە شێوەی ئاسۆیی یان ستونی ماوسەکە بجوڵێنیت بۆ ئەوەی لە گۆشەکانەوە ڤیدیۆکە ببینیت و ئەگەریش لەسەر مۆبایل سەیری دەکەیت دەتوانیت ئەمە بە پەنجە ئەنجام بدەیت یان بەتەنها سوڕاندنی ئامێرەکەت دەتوانیت ڤیدیۆکە بە گۆشەی ٣٦٠ پلەیی سەیر بکەیت.
Posted by 360 Videos on Facebook on Tuesday, September 22, 2015
شایەنی باسە ئەم تایبەتمەندییە تا ئێستا تەنها لەسەر وێب واتە کۆمپیوتەر و سیستەمی ئەندرۆید بەردەستە و لە مانگەکانی داهاتووشدا بۆ ئای ئۆ ئێس بەردەست دەکرێت.
ئەمەش نمونەیەک لە ڤیدیۆکە:
سەرچاوە ماڵپەڕی ژووری هەواڵی فەیسبووک
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!