بابەتی گرینگ
11, تشرینی یەکەم 2015
باشترین ٥ كۆمپیوته‌ر بۆ گرافیك دیزاینه‌ران

زۆرێكن ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی گرافیك دیزاین ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ش هه‌میشه به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ن كه كامه كۆمپیوته‌ر باشترینه، به پێویستمان زانی ٥ له باشترین له كۆمپیوته‌رانه‌ی كه تایبه‌ته به گرافیك دیزانهرهكان له‌م بابه‌ته‌دا له‌گه‌ڵ نرخه‌كانی بۆ فێرخوازانمان بخه‌ینه ڕوو وه ئه‌م ڕیزبه‌ندیه‌ش له لایه‌ن پێگه‌ی ته‌كنه‌لۆژی ” mashable ”ـی ئه‌مریكی بۆ ساڵی ٢٠١٥ خراوه‌ته ڕوو:
١. كۆمپیوته‌ری ئه‌سوس (Asus ROG GL551JW-DS71):

پڕۆسیسهرهكهی له جۆری Core i7-4720HQ وه گرافیك كاردی Nvidia Geforce 2GB GTX 960M، وه ڕامی ١٦ گێگابایت وه نرخه‌كه‌شی ١٠٣٢$ـی ئه‌مریكیه.
…………………………………………………………………………
٢. كۆمپیوته‌ری ئه‌یسه‌ر (Acer Aspire V15 Nitro):

به قه‌باره‌ی شاشه‌ی ١٥.٦ ئینچ وه كوالیتی HD به ڕوونی 3840 × 2160 پیكسڵ، وه ڕامی ١٦ گێگابایت، وه یاده‌وه‌ری ناوه‌كی ١ تێرابایت، له‌گه‌ڵ پرۆسیسه‌ر به خێرایی 2.6GHZ ئینتڵ Core i7-4720HQ ، وه گرافیك كاردی NVIDIA جیفۆڕس 4GB GTX 960M، وه نرخه‌كه‌ی ١٢٦٩$ـی ئه‌مریكیه.
…………………………………………………………………………
٣. كۆمپیوته‌ری ماك بووك پڕۆ (MacBook Pro MJLT2LL/A):

ماكبووك پڕۆ به خێرایی پرۆسیسه‌ری 2.5GHz ئنتڵ Core i7، وه ڕامی ١٦ گێگابایت، به زیادكراوی گرافیك كاردی جۆری GB AMD Radeon R9 M370X2، وه شاشه‌ی ڕیتینا به ڕوونی 2880 × 1800 پیكسڵ، وه باتریه‌كه‌ی به‌رگه‌ی ٩ كاتژمێر كار كردن ده‌گرێت. وه نرخه‌كه‌شی ٢٤٤٩$ـی ئه‌مریكیه.
…………………………………………………………………………
٤. كۆمپیوته‌ری لینۆڤۆ (Z50-70):

لینۆڤۆ به قه‌باره‌ی شاشه‌ی ١٥.٦ ئینج كوالیتی HD وه ڕوونی (١٩٢٠ × ١٠٨٠) پیكسڵ، وه پرۆسیسه‌ری 2.4GHZ ئنتڵ Core i7-5500U، وه ڕامی ١٦ گێگابایت و یاده‌وه‌ری ناوه‌كی ١ تێرابایت، وه نرخه‌كه‌شی ٨٩٩$ـی ئه‌مریكیه.
…………………………………………………………………………
٥. كۆمپیوته‌ری ئێم ئێس ئای (MSI GE72 APACHE-078):

به یه‌كێك له باشترین كۆمپیوته‌ره‌كانی گرافیك دیزاینه‌ره‌كان داده‌نرێت، به قه‌باره‌ی شاشه‌ی ١٧.٣ ئینج وه خێرایی پرۆسیسه‌ری 2.7GHz ئنتڵ Core i7 وه گرافیك كاردی جۆری NVIDIA جیفۆڕسی GB GTX960M2، وه ڕامی ١٦ گێگابایت، وه یاده‌وه‌ری ناوه‌كی ١ تێرابایت، وه نرخه‌كه‌شی ١١٩٨$ـی ئه‌مریكیه.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.