بابەتی گرینگ
16, تشرینی دووەم 2015
ئەنۆنیمەس جەنگی دژی داعش ڕاگەیاند
گروپی هاککەری ناسراو بە ئەنۆنیمەس لەدوای هێرشەکانی شەوی هەینی ڕابردوو بە فەرمی جەنگی دژی داعش ڕاگەیاند.
لە ڤیدیۆیەکیاندا کە لە یوتیوب پۆستکراوە، گروپەکە دەڵێن ئێمە مرۆڤایەتی یەکدەخەین” و هەر لە ڤیدیۆکەیشدا هۆشداری دەدەنە تیرۆرستان کە “چاوەڕوانمان بن”.
لەپشتی ماسکەکەیانەوە، وتەبێژێکیان بە زمانی فەڕەنسی قسە دەکات و دەڵێت: ئەنۆنیمەس لەسەرتاسەری جیهان بەدواتاندا دەگەڕێن و ڕاوتان دەکەن”. و “هەروەها پێویستە بزانن دەتاندۆزینەوە و لێتان ناگەڕێین ڕابکەن”. و “ئێمە گەورەترین ئۆپەراسیۆن لە دژی ئێوە ڕادەگەیەنین”.
هەر لە ڤیدیۆکەدا ئاماژە بەوەدەکات کە “چاوەڕوانی هێرشی بەلێشاوی ئەلیکترۆنی بن! جەنگ ڕاگەیاندرا. ئامادەبن.” و “خەڵکی فەڕەنسا لە ئێوە بەهێزترن و لەم ناخۆشیەش بە بەهێزترەوە دێنە دەرەوە”.
ئەمەش ڤیدیۆکەیان:
سەرچاوە: http://www.mirror.co.uk
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.