بابەتی گرینگ
26, تشرینی دووه‌م 2015
كۆمپانیای هواوی به فه‌رمی مۆبایلی M8ـی ڕاگه‌یاند

كۆمپانیای هواوی چینی له پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی له شاری په‌كین په‌رده‌ی له‌سه‌ر نوێترین به‌رهه‌می خۆی لادا كه ئه‌ویش مۆبایلی هۆشمه‌ندی ” Mate 8 ”ـه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ماوه‌یه‌كی زۆر تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی مۆبایلی Mate 7.

له ڕاستیدا ئه‌م مۆبایله هیچ جیاوازیه‌كی نیه له چاو ئه‌و پێشبینیانه هه‌فته‌ی پێشووتر له ماڵپه‌ڕه ته‌كنه‌لۆژیه‌كان بڵاو كرابوویه‌وه، وه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش تایبهتمهندییهكانیهتی:
- ڕوونماكهی له جۆری IPS LCDـیه به قه‌باره‌ی ٦ ئینج، به ڕوونی 1080 × 1920 پیكسڵ.
- پڕۆسیسهرهكهی له جۆری octa-core 2.3GHz Kirin 950ـه له درووست كراوی كۆمپانیاكه خۆیه‌تی.
- رامی ٣ گێگابایت بۆ قه‌باره‌ی ٣٢ گێگابایت، و ڕامی ٤ گێگابایت بۆ قه‌باره‌ی ٦٤ گێگابایت.
- قه‌باره‌ی یاده‌وه‌ری ناوه‌كی ٣٢ گێگابایت و ٦٤ گێگابایتی هه‌یه له‌گه‌ڵ بوونی یاده‌وه‌ری ده‌ره‌كی microSD.
- كامێرای پشته‌وه‌ی ١٦ مێگاپیكسڵه، له‌گه‌ڵ بوونی ده‌رچه‌ی هاوێنه‌ی f/2.0 درووستكراوی كۆمپانیای سۆنی ژاپۆنیه له جۆری IMX298، له‌گه‌ڵ بوونی ڕوونككهرهوهی جۆری LED.
- كامێرای پێشه‌وه‌ی ٨ مێگاپیسكڵه له‌گه‌ڵ بوونی ده‌رچه‌ی هاوێنه‌ی f/2.4 درووستكراوی كۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی له جۆری IMX179.
- باتری ئه‌م مۆبایله ٤٠٠٠ ملی ئه‌مپێره.
- سیسته‌می كارپێكردنی ئه‌ندرۆیدی ماڕشمالۆی ٦.٠ـه له‌گه‌ڵ بوونی ڕووكاری EMUI 4.0.
- وه نرخه‌كانیشی له ٤٧٠$ـی ئه‌مریكی ده‌ست پێده‌كات به گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندی و له چاره‌گی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠١٦ له وڵاتی چین به فه‌رمی ده‌خرێته بازاره‌كانه‌وه، ئه‌مه‌ی لای خواره‌وه‌ش نرخهكانیهتی به پێی تایبه‌تمه‌ندی:

مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.