بابەتی گرینگ
8, ئازار 2016
کۆمپانیای ئەلکاتیل مۆبایلێکی هۆشمەندی نوێی ڕاگەیاند

مۆبایلی ئەلکاتێل Go بڵاو کرایەوە بۆ چالاک کردنی ستایلی ژیانی ئێمە و خۆشی لە بەکارهێنان، بەڵام جێگای خەونەکانی ئێستامان ناگرێتەوە لە تایبەتمەندیدا و تایبەتمەندی بەرز نییە، ئێستا ئەم مۆبایلە لە ماڵپەڕێ سەرەکی ئەلکاتێل نرخی دەگاتە ١٩٩$ لە ماڵپەڕی سەرەکەی ئەلکاتێل بەردەستە بۆ کڕین، تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلە: شاشەیەکی بەڕوونی 720 واتا HD ، وە باتریەکی 2500 میلی ئەمپێرە، بیرەوەری ناوەکی ١٦ گێگابایت و پشتگیری دەرچەی micro SD دەکات، خاووەنی ٢ گێگابایت ڕامە، کامێرای دواوەی ٨ مێگاپێکسڵ و پێشەوەی ٥ مێگاپیکسڵە ، بە پڕۆسێسەرێکی لاواز که ٤١٠ سناپدراگۆنە، بەڵام لەگەڵ نرخەکەی گونجاوە و خراپ نییە، ڕاستە.
لێرەوە دەتوانن بەردەستی بخەن و بیکڕن:
http://goo.gl/z8nEdp
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.