ئای ئۆ ئێس
9, ئازار 2016
وه‌شانی تازه‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنی Momentsـی تایبه‌ت به فه‌یسبووك تایبەتمەندی ڤیدیۆی بۆ زیادکرا!
مۆمێنتس، ئه‌پڵیكه‌یشنی تایبه‌ت به كۆمپانیای فه‌یسبووك له مانگی حوزه‌یرانی ٢٠١٥ ناسێنرا وه‌ك ڕێگایه‌كی نوێ بۆ به‌كارهێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به ئاسانی وێنه‌كانیان به‌شداری پێ بكه‌ن له‌گه‌ڵ هاوڕێیانیان.
تا ئێستاش زیاتر له ٤٠٠ ملیۆن وێنه بڵاوكراوه‌ته‌وه له ڕێگه‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنی مۆمێنتس له سه‌ره‌تای ده‌رچوونیه‌وه. ئێستاش وه‌شانێكی نوێ بۆ ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه بڵاو كاراوهتهوه كه له‌پاڵ وێنه‌دا ڕێگه ده‌دات ڤیدۆش به‌شداری پێ بكرێت، ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه به‌رده‌سته بۆ هه‌ردوو سیسته‌می وەگەڕخەری مۆبایل ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس.
کۆمپانیای فه‌یسبووك تایبه‌تمه‌ندی ناسینه‌وه‌ی ده‌م و چاوی داناوه له‌و ئهپڵیكهیشنهدا به جۆرێك كه وێنه‌كانی تایبه‌ت به كه‌سه‌كان ده‌كاته ناو گروپی جیا جیا بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ر زۆر نه‌گه‌ڕێت به‌دوای وێنه‌ی كه‌سێكدا و به ئاسانی بیدۆزێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه بۆ ڤیدیۆكان به‌رده‌ست نیه و به‌كارهێنه‌ر ده‌بێت خۆی بگه‌ڕێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی مه‌به‌ستیه‌تی، به‌كارهێنه‌رانی ئامێری ئایفۆن له وه‌شانی iOS 7 به‌ره‌وسه‌ر ده‌توانن له فرۆشگای ئه‌پستۆر ئه‌م وه‌شانه تازه‌یه داگرن، به هه‌مان شێوه به‌كارهێنه‌رانی سیسته‌می وەگەڕخەری ئه‌ندرۆیدی سه‌ر به گووگڵ ده‌توانن له فرۆشگای گووگڵ پله‌ی دایبه‌زێنن، کە لەخوارەوە بەستەرەی داگرتنی ئەپڵیکەیشنکە بۆ هەردوو سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس دانراوە بۆ ئێوەی خۆشەویست.
داگرتن بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئای ئۆ ئێس کرتە لەو وێنەیەی خوارەوە بکە

داگرتن بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید کرتە لەو وێنەیەی خوارەوە بکە

هۆشمەند کەریم
خوێندكاری به‌شی زانستی کۆمپیوتەرم له زانكۆی ڕاپه‌رین، پرۆگرامساز و دیزاینه‌رم، شاره‌زاییه‌كی باشم هه‌یه له پرۆگرام نووسین به زمانه‌كانی وه‌كو جاڤا و سی شارپ. وه به گشتی تێكهڵم له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م و به‌كارهێنانی سیستمه‌كانی وه‌كو لینوكس، ئۆ ئێس ئێكس و ئای ئۆ ئێس تایبه‌ت به ئامێره‌كانی ئپڵ، بڵاوكراوه‌كانم به زۆری له بواری پارێزگاری و سیستمه وه‌گه‌ڕخه‌ره‌كان ده‌بێت. هیوا و ئامانجم خزمه‌تكردن و به‌ره‌وپێش بردنی كۆمه‌ڵگایه لە بواری تەکنەلۆژیا دەمەوێت لە رێگای کەی ئای تی ئێن بتوانم خزمەتیک پێشکەش بکەم بە فێرخوازان.