ئاسایشی ئەلیکترۆنی
9, ئازار 2016
هاكەرێك چۆنیەتی هاككردنی هەژماری هەر فەیسبووكێك ئاشكرا دەكات.
لێكۆڵه‌رێكی بواری پارێزگاری له شاری بانگلۆر سه‌ر به وڵاتی هیندستان، چۆنیه‌تی هاككردنی هه‌ر هه‌ژمارێكی فه‌یسبووكی له چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاساندا پێشاندا، ئه‌و لێكۆڵه‌ره کاری له‌سه‌ر كه‌لێنێكی هه‌ستیار كردووه له‌سه‌ر فه‌یسبووك كه بریتیه له دووباره دانانه‌وه‌ی وشه‌ی تێپه‌ڕ بوون،له ئێستادا فه‌یسبووك ئه‌م كه‌لێنه هه‌ستیاره‌ی چاك كردووه و ئه‌م هاكهرهی به‌بڕی ١٥ هه‌زار دۆلار پاداشت كردووه له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م كه‌لێنه هه‌ستیاره.
جێگای ئاماژەیە، ههستیاریهكه له‌م شوێنه‌دایه كه به‌كارهێنه‌ر وشه‌ی تێپه‌ڕ بوونی بیرده‌چێته‌وه فه‌یسبووك نامه‌یه‌ك ده‌نێرێت بۆ ژمارە مۆبایلەکەی یان بۆ پۆسته ئه‌لیكترۆنیه‌كه‌ی كه پێكهاتووه له كۆدێكی ژماره‌یی ٦ خانه‌یی، كه به‌كاردێت بۆ دووباره دانانه‌وه‌ی وشه‌ی تێپه‌ڕ بوون، هاكه‌ره‌كه ته‌كنیكێكی به‌كارهێناوه به‌ناوی burte force attack كه هه‌موو ژماره ئه‌گه‌ره‌كان تاقیده‌كاته‌وه و یه‌كێكیان به‌گومان ڕاست ده‌رده‌چێت و فه‌یسبووك ڕێگای پێ ده‌دات دووباره وشه‌ی تێپه‌ڕی نوێ دابنێته‌وه، له‌م كاته‌دا هاكه‌ر ته‌واوی هه‌ژماره‌كه‌ی له‌به‌ر ده‌ستدا ده‌بێت و ده‌توانێت سه‌یری زانیاری كارتی بانكی بكات كه له ناو هه‌ژماری فه‌یسبووكدا داده‌نرێت، به‌ڵام ئێستا فه‌یسبووك ڕێگا نادات له ١٢ جار زیاتر هه‌وڵبدرێت کە كۆدی نهێنی تاقی بكرێته‌وه، به‌مه‌ش ئه‌م كه‌لێنه هه‌ستیاره چاره‌سه‌ر كرا.
سه‌رچاوه: فۆس بایتس
هۆشمەند کەریم
خوێندكاری به‌شی زانستی کۆمپیوتەرم له زانكۆی ڕاپه‌رین، پرۆگرامساز و دیزاینه‌رم، شاره‌زاییه‌كی باشم هه‌یه له پرۆگرام نووسین به زمانه‌كانی وه‌كو جاڤا و سی شارپ. وه به گشتی تێكهڵم له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م و به‌كارهێنانی سیستمه‌كانی وه‌كو لینوكس، ئۆ ئێس ئێكس و ئای ئۆ ئێس تایبه‌ت به ئامێره‌كانی ئپڵ، بڵاوكراوه‌كانم به زۆری له بواری پارێزگاری و سیستمه وه‌گه‌ڕخه‌ره‌كان ده‌بێت. هیوا و ئامانجم خزمه‌تكردن و به‌ره‌وپێش بردنی كۆمه‌ڵگایه لە بواری تەکنەلۆژیا دەمەوێت لە رێگای کەی ئای تی ئێن بتوانم خزمەتیک پێشکەش بکەم بە فێرخوازان.