ئای ئۆ ئێس
3, نیسان 2016
نوێترین هەواڵ دەربارەی جەیلبرەیکی وەشانی iOS 9.2.1 و iOS 9.3 و iOS 9.3.1

زانراوە كە جەیلبرەیکی وەشانەکانی 9.2 و 9.2.1 و 9.3 و 9.3.1 تا ڕادەیەکی زۆر دواکەوت، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە سەرجەم هاککەران و گەشەپێدەرانی جەیلبرەیک چاوەڕوانی وەشانی iOS 9.3ـیان دەکرد بۆ ئەوەی بتوانن جەیلبرەیکێکی ڕێک و پێک گەشە پێ بدەن و بڵاوی بکەنەوە، لەم بابەتەدا تازەترین گۆڕانکارییەکان لەسەر جەیلبرەیکی ڕێک و پێک بڵاودەکەینەوە.
تەواوی ئەم ووردەکاریانەی خوارەوە لە ڕێکەوتی ٢٠١٦/٤/١ لە زۆربەی پێگە تەکنەلۆژییەکان بڵاو کراونەتەوە:
هاککەر و گەشەپێدەری جەیلبرەیک enMTW ڕایگەیاند کە توانیویەتی سەرکەوتوو بێت لە جەیلبرەیک کردنی وەشانەکانی iOS 9.2 تاکو وەشانی 9.3.1 ئەمەش لە کۆمەڵێک جریوە کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردۆتەوە ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە.

هەروەها بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی لە فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە هاککەر و گەشەپێدەری جەیلبرەیک enMTW هەستاوە بە فرۆشتنی ئەم جەیلبرەیکە بە گروپێکی چینی کە ناسراون بە TaiG.
ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەم جەیلبرەیکە بە ڕێگایەکی سەلامەت دەڕوات و بۆ بڵاوکردنەوەی لە داهاتوویەکی نزیکدا.

ئه‌مرۆ چاومان كه‌وت به ديبه‌يتى نێوان دوو گه‌شه‌پێده‌رى به‌ناوبانگ ئه‌وانيش Saurik كه گه‌شه‌پێده‌رى سيديايه و له‌گه‌ڵ گه‌شه‌پێده‌رى EnMtW كه تيايدا گه‌شه‌پێده‌رى EnMtW رايگه‌ياند كه هێشتا نه‌گه‌يشتوونه‌ته دڵنيايى ته‌واو بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ى سيديايهك كه پشتگيرى ته‌واو له جەيلبرەيكی ڕێک و پێک بكات.

به‌ڵام هاكه‌ر و گه‌شه‌پێده‌ر EnMtW به زمانێكى به‌هێز و ورده‌كارانه له‌گه‌ڵ Saurik دواوه رایگه‌ياند له ئێستادا ئه‌مه چاره‌سه‌رى كێشه‌كان ناكات بۆيه بريارى دا ئه‌م جەيلبرەيكهى كه دروستى كردووه بيفرۆشێت به گه‌شه‌پێده‌رانى وڵاتى چین كه ئه‌مه‌ش دەبێتە هۆكارێكى گشتگير و خێراكردنى گه‌شه‌پێدانى جەيلبرەيكه دروست كراوهكهيان، وه ئه‌م كاره‌ش ئێستا له قۆناغى جێبه‌جێ كردن و ته‌واو بوونه و EnMtW روونى كرده‌وه كه ئه‌و زۆر ماندووبووه بۆ دۆزينه‌وه‌ى ده‌رچه و كه‌لێنه‌كان كه پێويستن بۆ جيهانى جەيلبرەيكى تازه.

هەروەها گهشهپێدهرهكه له هه‌مان كاتدا رايگه‌ياند كه سيديايهكى خۆشه‌ويست لاى به‌كارهێنه‌ران له فرۆشگا به‌رده‌سته به‌ڵام بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه تاوه‌كو گهشەپێدهرانى چینی به ته‌واوى جەيلبرەيكهكه ئاماده دەكه‌ن. ئه‌مه دوا هه‌واڵە تاوه‌كو ئێستا بۆيه پێويسته ئێمەی به‌كارهێنه‌ر ئارام بگرین چونكه ئه‌گه‌ر خۆمان به‌راورد بكه‌ين به گه‌شه‌پێده‌ران ئێمه تەنیا چاوه‌روان كارين به‌ڵام ئه‌وان دەبێت چه‌نده‌ها كه‌لێن و ده‌رچه‌ى ئاسایش بشكێنن بۆ دروست كردنى سيديا و جەيلبرەيكێکی گونجاو.
وەرگێڕان بە سوپاسەوە: کاروان چاومار
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.