ئەندرۆید 28, نیسان 2016

بەرنامەیەکی تایبەت بە کەش و هەوا بە زمانی کوردی بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید

Sol

تواناکانی ئەپی کەش:

  • کەش و هەوای ٣٣ شاری کوردستانی لە خۆ دەگرێت.
  • کەش و هەوای زیاتر لە ٢٠٠,٠٠٠ شاری جیهانی لە خۆ دەگرێت.
  • بۆ هەر شارێک کەش و هەوای پێنج ڕۆژ.
  • هەر ڕۆژێک دابەشکراوە بۆ ٨ بەش (واتا سێ کاتژمێر).
  • ئەو زانیاریانەی کە ئەپی کەش پێشکەش بە بەکارهێنەرانی ئەکات:

o       پلەی گەرمی

o       ڕادەی شێ

o       خێرای با

o       ئاڕاستەی با

o       بڕی بارانبارین

o       بڕی بەفربارین

o       پەستان

o       ڕێژەی هەور

o       پیشاندن بە شێوەی وێنە (Icon).

  • لە کاتی پێویستدا ئەپەکە زانیاریەکانی تازە دەکاتەوە بۆ ئەمەش پێویستی بە پەیوەندی کردن بە ئینتەرنێت هەیە، ئەوەی شایەنی باسە بڕێکی زۆر کەم ئینتەرنێت بەکار ئەهێنێت کە لە (١٥ کیلۆبایت) تێپەڕ ناکات، هەروەها ئەگەر ئەپەکە بواری پەیوەندی کردنی نەبوو بە ئینتەرنێتەوە، ئەوا دەتوانێت بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ پشت بەو زانیاریانە ببەستێت کە پێشتر وەریگرتووە.

ئەپی کەش لە توانایدایە لە سەر وەشانی 4.0.2 سەروتری سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید ناسراو بە کیت کات کار بکات کە دەکاتە ٪٨٨ـی بەکارهێنەران لە جیهاندا.

ئەتوانن لەم لینکە لە Play store دایبگرن.

 

لەگەڵ ڕێزدا

بۆچونی تۆ