ئای ئۆ ئێس
11, حوزه‌یران 2016
دواین هەواڵ لەسەر جەیلبرەیکی دواین وەشانەکانی iOS 9

هەوادارانی جەیلبرەیک شەو و ڕۆژ چاوەڕێی هەواڵی تازەن لەسەر دوایین گۆڕانکارییەکان لە وەشاندنی جەیلبرەیکی ڕێک و پێک بۆ دوایین وەشانەکانی iOS 9، وەک بیر هێنانەوەش چەند ڕۆژێک پێش ئێستا گروپی GSMagic Team ڕایانگەیاند کە ڕۆژی هەینی کە دەکاتە دوێنی جەیلبرەیکی ڕێک و پێک بۆ گشت وەشانەکانی iOS 9 بڵاو دەکەنەوە بەڵام ڕۆژی هەینی لە جریوەیەکیاندا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایانگەیاند کە تووشی شکست بوونە لە ڕاگەیاندی ئەم جەیلبرەیکە بێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرا بکەن و وە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش ڕووبەڕووی ڕەخنەی گەلێک زۆر بوونەوە لە لایەن هەوادارانی جەیلبرەیک.

چیرۆکی جەیلبرەیک کۆتایی نەهاتووە بەڵکو چەندین هەواڵی تازە و دڵ خۆشکەر هەن، گروپی GSMagic Team لە جریوەیەکی دیکەیان نووسیویانە:
ئێستا ڕوودەدات: لێرە هیچ نییە…(هێشتا)!! ئەو خەڵكانەی بە ئێمە دەڵێن ساختەكار ئێستا لە وێبی ئێمە دەگەڕێن؟؟

وە لە ماڵپەڕی فەرمی گروپی ” GSMagic Team ” نووسراوە بەم نزیکانە جەیلبرەیکی ڕێک و پێش بۆ گشت وەشانەکانی iOS 9 بە فەرمی دەوەشێنرێت:

لە بەرامبەر هەموو ئەم هەواڵانەش هەژماری ” Problem Computer ” لە جریوەیەکی دا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە کە جەیلبرەیەکی ڕێک و پێک ئەمڕۆ دەوەشێنرێت لە لایەن گروپی ” Taig ”ـەوە:

وە گەشەپێدەر و هاککەری جەیلبرەیک luca tedesco ئەم هەواڵانەی پشت ڕاست کردۆتەوە:

لە کۆتاییدا گەورە هاککەر و گەشەپێدەری جەیلبرەیک i0n1c لە جریوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی ٢٠١٦/٦/١١ وەک ئاماژەیەک بۆ ئەمڕۆ کە ئەم جەیلبرەیەکی تێدا ڕادەگەیەنرێت:

لە کاتی درووست بوونی هەر گۆڕانکارییەک لە ماڵپەر و پەڕەکەمان لە فەیسبووک بە فەرمی بڵاوی دەکەینەوە بۆیەش ئێوە بەردەوام ئاگاداری پەرەکانمان بن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.