ئەپ و نەرمەکاڵا
25, حوزهیران 2016
ئۆپێرا بۆ مایکرۆسۆفت: وێبگەڕەکەمان باشترە لە بەکارهێنانى وزەى باتریدا

دواى ئەوەى کۆمپانیاى مایکرۆسۆفتى ئەمریکى چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ڤیدیۆیێکى بڵاوکردەوە کە تێێدا وێبگەڕەکەى مایکرۆسۆفت کە بە ئێج ناسراوە سەرکەوت بەسەر وێبگەڕە بەنێوبانگەکانى تر (کرۆم و فایەرفۆکس و ئۆپێرا) لەبارەى ئەوەى کە کام وێبگەڕ کەمترین وزەى باترى بە فیڕۆ دەبات، هەر زوو ئۆپێرا هاتە دەنگ و وەڵامى دایەوە و ووتى: “وێبگەڕەکەمان باشترە لە بەکارهێنانى وزەى باتریدا“
مایکرۆسۆفت لە تاقیکردنەوەکەدا ٤ لاپتۆپی یەک جۆر و هەمان ڤیدیۆى بە بەرزترین جۆرایەتى و پڕ بە ڕوونما(شاشە)کان کارپێکرد، لە تاقیکردنەوەکەدا وێبگەڕى ئۆپێرا لە پلەى دووەمدا هات دواى وێبگەڕى ئێج، بەڵام وادیارە ئۆپێرا ناڕازى بووە لە ئەنجامەکە و بە تاقیکردنەوەکەى خۆى وەڵامى مایکرۆسۆفتى دایەوە.
لە ئەنجامى تاقیکردنەوەکەدا، ئۆپێرا بە جیاوازییەکى زۆر لە پێشەوەى ئێجە، بەڵام جێگەى سەرنجە وێبگەڕی کرۆمى گوگڵ لە هەردوو تاقیکردنەوەکەدا لە ڕیزى دواوەیە!
ئەنجامى تاقیکردنەوەکەى ئۆپێرا
جێگەى ئاماژەیە کەوا لە تاقیکردنەوەکەدا ئۆپێرا وەشانى گەشەپێدراوى خۆى بەکارهێناوە لەگەڵ چالاککردنى دۆخى پارێزگارى وزە و بەستکردنى ریکلامەکان.
تاقیکردنەوەکەى مایکرۆسۆفت
سەرچاوە: Tech-WD
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".