ئینتەرنێت
21, تهمموز 2016
پێگەى تۆرێنتى (KickAss) دواى دەستگیرکردنى دامەزرێنەرەکەى داخرا

هەواڵێکى خەمناک بۆ هۆگرانى تۆرێنت، ئەویش بریتیە لە هەواڵی داخستنى پێگەى تۆرێنتى بەناوبانگ (KickAss) دواى دەستگیرکردنى دامەزرێنەرەکەى!
بە گوێرەى هەواڵێکى وەزارەتى دادى وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، دوێنێ چوارشەممە دامەزرێنەری پێگەى (KickAss) بەناوى (Artem Vaulin) کە بە ڕەگەز ئۆکرانییە، لەسەر داواى ئەمریکا لە وڵاتی پۆڵەندا دەستگیرکرا، ڤاولین کۆمەڵێک تۆمەتى لەسەر ساغبۆتەوە کە پەیوەندیدارن بە سەرپێچیکردنى مافی خاوەنداریەتى و مافى چاپ و لەبەرگرتنەوە.
ڤاولین تا ئێستا نەتوانرابوو دەستگیربکرێت بەهۆى گۆڕینى شوێنەکەى وڵات بۆ وڵات و گۆڕینى دۆمەین و سێرڤەرى پێگەکەى سەرەڕاى ئەو هەموو هەوڵەى بۆ دۆزینەوەى دەدرا، گەنجە ٣٠ ساڵەکە خۆى جەخت لە تۆمەتەکانى دەکاتەوە و دەڵێت کە زیاد لە بلیۆنێک بابەت بڵاوکراوەتەوە لە پێگەکەى بێ گوێدانە مافی خاوەنداریەتى!

پێگەى (KickAss) لە ساڵی ٢٠٠٨ دامەزرا و یەکێک بوو لە پێگە بەنێوبانگەکانى تۆرێنت و ئەرکى بڵاوکردنەوەى (فیلم، ڤیدیۆ ، نەرمەکاڵا ، یارى هتد…) بوو و داهاتى ساڵانەى بە ١٢،٥ تا ٢٢،٣ ملیۆن دۆلار دادەنرا، ڕۆژانە ملیۆنان سەردانکەرى هەبوو و بۆیە لە ڕیزبەندى ٦٦ی پێگەکانى جیهان دەهات وەک پڕ سەردانترین پێگە، زۆرجار جار تووشی بەستکردن دەبوویەوە لە هەندێک وڵاتانى ئەوروپا و ئاسیا بۆیە چەندان جار ناونیشان و دۆمەینەکەى دەگۆڕا و ئەمانەى خوارەوەیش ناونیشانى ئەو پێگەیە بوون بەڵام ئێستا هەمووی لە کارکەوتوون!
- thekat.tv
kat.cr
kickass.ag
kickass.to
kickass.cr
بەڵام ناونیشانە سەرەکیەکەى kat.cr بوو.
س/ Tech-Wd , TheVerge
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".