ئەندرۆید

کردنەوەی نامەی مێسنجەر بێ ئەوەی Seen بێت لای کەسی بەرامبەر!

1471532613922

دەتەوێت نامەی مێسنجەر و ڤایبەر و تەلەگرام بکەیتەوە کە لەلایەن کەسێکەوە پێت گەشتووە بێ ئەوەی Seen بێت لای کەسی بەرامبەر؟ زۆر ئاسانە. ئەم کارە بۆ هەندێ کەس گرنگە، ئەویش دەیەوێت نامەیەکی مێسنجەر یان ڤایبەر بکاتەوە بێ ئەوەی لای هاوڕێکەی Seen پیشان بدات، زۆربەی خەڵکی بەدوای ڕێگەیەکی ئاسان دەگەڕێن، یان پەنا دەبەنە بەر کۆمپیوتەر، یان کە نامەیەکیان بۆ دێت بۆ ئەوەی Seen نەبێت لای هاوڕێکەی ئینتەرنێت دەکوژێنێتەوە ئینجا نامەکە دەکاتەوە، ئێوە بەباشترین و ئاسانترین شێوە ئەم کارە بکەن بێ ئەوەی ئینتەرنێت بکوژێنەوه ئەویش بەکارهێنانی ئەپی (Unseen)ـە بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید.
ئەپەکە بێجگە لە کردنەوەی نامەکانی مێسنجەر، نامەکانی ڤایبەر و تەلەگرام و واتسئاپیش دەکاتەوە بەخۆڕایی! ئەپەکە ئاگادارکەرەوەیەک هاوشێوەی مێسنجەر دەکاتەوە هەرکاتێک نامەیەکت بۆ هات، وە نامەکانت دەچێتە ناو بەرنامەکە و نامەکان دەبینیت بێ ئەوەی بچیتە مێسنجەر یان ئەپەکانی تر. بۆ داگرتنی ئەپەکە، کرتە لەم وێنەیەی خوارەوە بکە.
play store

18 ئاب، 2016
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498