بابەتی گرینگ 1, ئه‌یلول 2016

لینۆڤۆ مۆبایلی Moto Z Play ڕاگەیاند

MotoZPlay

کۆمپانیای لینۆڤۆی چینی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی تایبەتدا لە شاری بەرلین و لەمیانەی کۆنگرەکانی IFA 2016، مۆبایلێکی نوێی ڕاگەیاند. ئەم مۆبایلە کە ناونراوە بە (Moto Z Play) نەوەی سێیەمی زنجیرەی Moto Z ـیە و پشتگیری لە بەکارهێنانی پارچەی دەرەکی دەکات بۆ بەهێزکردنی توانای مۆبایلەکە.

ئەم مۆبایلە چەند تایبەتمەندییەکی نزمتر لەخۆ دەگرێت لە چاو مۆبایلەکانی Moto Z و Moto Z Force، بەڵام لەگەڵ ئەمەش بە گشتی تایبەتمەندییەکانی گونجاو و بەهێزن.

تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Moto Z Play:

  • شاشە: ٥.٥ ئینچ بە ڕوونی ١٠٨٠ پیکسڵ و لە جۆری Super AMOLED
  • پڕۆسێسەر: Snapdragon 625 لە جۆری هەشت ناوکی و بە خێرایی ٢ گێگاهێرتز
  • ڕام: ٣ گێگابایت
  • کامێرای پشتەوە: ١٦ مێگاپیکسڵ لەگەڵ بوونی چەند تەکنەلۆژیایەکی پێشکەوتوو
  • کامێرای پێشەوە: ٥ مێگاپیکسڵ
  • بوونی تایبەتمەندی پەنجەمۆر (Fingerprint)
  • باتری: ٣٥١٠ میلی ئەمپێر
  • دەرچەی USB Type-C
  • سیستمی کارپێکەر: ئەندرۆید مارشماڵۆو ٦.٠.١

ئەم مۆبایلە لە هەفتەی داهاتووەوە دەست دەکرێت بە فرۆشتنی بە نرخی نزیکەی ٥٠٠ دۆلار.

Moto_Hasselblad_HERO_819x517

جگە لەم مۆبایلەش، کۆمپانیای لینۆڤۆ ڕایگەیاند کە ئەوان ڕێککەوتوون لەگەڵ کۆمپانیایەک بە ناوی Hasselblad بۆ دروستکردنی پارچەیەکی تایبەت بە مۆبایلەکە بۆ پێدانی تایبەتمەندی زیاتر بە کامێرای پشتەوە، ئەم پارچەیە هاوێنەیەکی بەهێز لەخۆدەگرێت کە توانای هێنانەپێشەوەی بۆ دە جار (10X) هەیە، هەروەها بوونی فلاشێک لە جۆری زینۆن Xenon لەگەڵ لەخۆگرتنی چەند تەکنیکێکی فیزیایی بۆ دەستکاری کردنی کامێراکە بە شێوەیەکی پێشکەوتوو.

سەرچاوە: ئەردرۆید

بۆچونی تۆ