بابەتی گرینگ 7, ئه‌یلول 2016

بەفەرمی مۆبایلی LG V20 بە ئەندرۆید نوگەت ٧.٠ـەوە ڕاگەیاندرا.

lg-v20-announceلەدوای زنجیرەیەک هەواڵی تەشەنەکراو ئەمڕۆ کۆمپانیای ئێڵ جی بەفەرمی مۆبایلی V20 ڕاگەیاند. ئەم مۆبایلە شێوەی دەرەوەی بە ئەلەمنیۆم ڕووپۆشکراوە و ڕوونماکەی ٥.٧ ئینجە بەڕوونی کواد ئێچ دی و لەگەڵ ڕوونما دووەمیەکەی کە ئەم مۆبایلەی پێ جیادەکرێتەوە و شایەنی باسە ئەم ڕوونما دووەمییەی لە V20 باشتر و ڕووناکتر کراوە و گەورترە و وەکو زانراویشە ئەم ڕوونمایە بۆ کردنەوەی ئەپەکان و بینینی ئاگاهییەکان و بەکارخست و لەکارخستنی قەدبڕەکان بەکاردەهێندرێت.

LG-V20

ئەم مۆبایلە لە پشتەوە دوو کامێرای هەیە و کامێرا سەرەکیەکەی ١٦ مێگاپێکسڵە و کامێرای دووەم کە ٨ مێگاپێکسڵە هاوکارە لە گرتنی وێنەی پانۆرامایی جوانتر و ڕێکتر و ئەمە و بوونی تەکنەلۆژیایی OIS و جەختکەری خۆکار واتە Auto Focus و بوونی تەکنەلۆژیایەکی نوێ بەناوی Steady Record 2.0 EIS کە هاوکارە بۆ گرتنی گرتەی ڤیدیۆیی بێ لەرە و جوڵە.

شایەنی باسە ئەم مۆبایلە پشتەکەی توانای لابردنی هەیە و بەمەش گۆرینی پاتری ئاسانە و پاتری ئەم مۆبایلەش ٣٢٠٠ میلی ئەمپێرە!

ئەم مۆبایلە یەکەم مۆبایلە بە ئەندرۆیدی نوگەت ٧.٠ ڕاستەوخۆ لەناو پاکەتەکەیەوە بێت و ڕووکاری ئێڵجی UX 5.0+ لەسەرە و هەندێک گۆڕانکاری لەسیستەمەکەدا کردووە بۆ گونجاندنی لەگەڵ V20 و شاشە دووەمیەکەی و ئەمە بەمانەوەی تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی نوگەت کە کردنەوەی دوو ئەپە لەیەک کاتدا و Doze on the go بۆ هێشتنەوەی پاتری بۆ ماوەیەکی زیاتر و ئەمانەوە و چەندین تایبەتمەندی تر لە نوگەت دەبینرێن.

هەروەها مۆبایلی V20 یەکەم مۆبایل دەبێت کە تایبەتمەندیەکی نوێی گووگڵ بەناوی In Apps بەکاردەهێنێت بۆ گەڕان لەناو ئەو بەرنامانەیشی کە هی گووگڵ خۆی نین واتە هی لایەنی سێیەمن.

ئەوەی ماوە باسی بکەین بریتییە لەناوەوەی مۆبایلەکە کە V20 پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٢٠ی لەسەرە و ڕامی ٤ گێگایە و بیرگەی ناوخۆیی ٦٤گێگایە و پشتگیری لەبیرگەی SD دەکات بۆ زیاتر کردنی بیرگەکەی. هەروەها USB Type-C و Quick Charge 3.0 هەیە.

سەبارەت بەبەردەست بوونی بەگوێرەی سایتی ئەندرۆید سێنتراڵ، یەکەم جار لە بازاڕەکانی کۆریا لەکۆتایی ئەم مانگە بەردەست دەبێت و پاشان پێشبینی دەکرێت لە کۆنگرەیەکی تایبەت لە ئەمریکاش ڕابگەیەندرێت و پاشان وڵاتانی تریش بگرێتەوە.

تایبەتمەندییەکان بەکورتی بخوێنەوە:

سیستەمی وەگەرخەر ئەندرۆید نوگەت ٧.٠
ڕوونما ڕوونماکەی جۆری کوۆنتەم ئای پی ئێسە و ٥.٧ ئینجە و
ڕوونی ٢٥٦٠*١٤٤٠ پێکسڵ و ٥١٣ پێکسڵ بۆ هەر ئینجێک. ڕوونمای دووەمی ڕوونیەکەی ١٦٠*١٠٤٠
پڕۆسێسەر  کوالکۆم سناپدراگۆن ٨٢٠ ٢.١٥ گێگاهێرتز + ١.٦ گێگاهێرتز کوادکۆر
بیرگەی ناوخۆیی ٦٤ گێگابایت لەجۆری UFS 2.0
بیرگەی دەرەکی جۆری microSD هەتا ٢ تێرابایت
ڕام ٤ گێگابایت لەجۆری LPDDR4
کامێرای پشتەوە سەرەکی: 16MP f/1.8, OIS
دووەمی: 8MP f/2.4 wide-angle
Laser AF, Phase-detect AF, Contrast AF
کامێرای پێشەوە 5MP f/1.9 wide-angle
پەیوەندییەکان Wi-Fi 802.11ac, Bluetooth 4.2LE, USB 2.0, NFC
LTE Category 12 w/ 3x CA
دەنگ 32-bit Quad DAC
پاتری ٣٢٠٠ میلی ئەمپێر و توانای گۆڕینی هەیە
بارگاویکردنەوە USB-C
Quick Charge 3.0
بەرگەی ئاوگرتن نەخێر
ئاسایش پەنجەمۆری هەیە بەناوی One-touch
دووریەکان 159.7 x 78.1 x 7.7 ملم
کێش ١٧٣ گرام

وێنەگەیەک لەوێنەی ئێڵ جی V20 سەیربکە:

سەرچاوە ئەندرۆید سێنتراڵ

بۆچونی تۆ