بابەتی گرینگ
27, ئهیلول 2016
ئەمڕۆ ١٨ ساڵ بەسەر تەمەنی گووگڵ تێدەپەڕێت.

ئەمڕۆ گووگڵ ئاهەنگی هەژدەیەمین ساڵیادی خۆی بە (Doodle)ـێکی تایبەت گێرا. دیارە، ئەمە بۆ ماوەی ١٠ ساڵە بەدوای یەکدا گووگڵ ٢٧ی مانگی ٩ی هەموو ساڵێک ئاهەنگی ساڵیادی لەدایکبوونی دەگێرێت بەڵام ئەوەی جێگای تێرامانە لەماوەی ڕابردوودا گووگڵ هەرجارە و لە ڕۆژێکی مانگی نۆدا ئاهەنگی ساڵیادی گێراوە بۆ نمونە لە ٢٠٠٥ لە ٢٦ـی مانگ بوو و لە ٢٠٠٤ لە ٧ی مانگ بوو و لە ٢٠٠٣ لە ٨ی مانگ بوو.
بەگوێرەی مێژووی کۆمپانیا دەردەکەوێت کە دۆمەینی Google.com لە ١٥ی مانگی ٩ تۆمارکراوە و لە ٤ی مانگی ٩ی ١٩٩٨ی وەکو کۆمپانیا فایلی پێشکەش بەحکومەت کردووە. بەڵام دیسانەوە هۆکاری دیاریکردنی ٢٧ی مانگی ٩ وەکو ڕۆژی ساڵیاد ڕوون نییە و بە ناڕوونی ماوەتەوە. ئەمە هەرچەندە لێکدانەوەی جیا جیا هەن بۆ نمونە یەکێک لە لێکدانەوەکان دەڵێت لەبەرئەوەیە کە کۆمپانیای گووگڵ بەتەواوی لە ٢٧\٩\٢٠٠٢ جێگیربووە و ئەمڕۆژە کراوەتە ڕۆژی جێگیری ساڵیادی کۆمپانیای گووگڵ. کەواتە ئەمە بۆ ماوەی ١٠ ساڵە گووگڵ لە ٢٧ی مانگی ٩ ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندنی دەگێرێت.
شایەنی باسە، بۆ ئەم جارەی ساڵیادی گووگڵ، ئەم جووڵەیەی لەسەر پەڕی سەرەکی خۆی داناوە کە لەلایەن Gerben Steenks دیزایین کراوە و لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە بینەری بن:
سەرچاوە mirror.co.uk
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!