گەرمترین
10, تشرینی یهكهم 2016
گووگڵ ئەی ئێم پی بۆ ماڵپەڕ جێگیر کرا.

لەدوای ئەوەی توانیمان تایبەتمەندی Instant Articleـی فەیسبووک جێگیربکەین بۆ ماڵپەڕەکەمان تا بەهۆیەوە خوێنەرانمان لەسەر فەیسبوک لە مۆبایلەکانیانەوە با خێراترین شێوە بابەتەکانمان بخوێینەوە. ئەمڕۆ بەخۆشحاڵییەوە و لە پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەی ئای تی ئێن جێگیرکردنی تایبەتمەندیەکی تر بەناوی Google AMP(Accelerated Mobile Pages) بۆ ماڵپەڕ جێگیربکەین کە دەبینە یەکەم ماڵپەڕ ئەم تایبەتمەندییەی بۆ جێگیرکرابێت لە کوردستان.
کەواتە گووگڵ ئەی ئێم پی چییە؟ ئەی ئێم پی پڕۆژەیەکە بۆ خێرابوونەوەی پەڕەکانی ئینتەرنێت و لەلایەن گووگڵەوە پێشکەش دەکرێت. ئەم تایبەتمەندییە لەسەر مۆبایلە هۆشمەندەکان کاردەکات و لەکاتی گەڕان لەگووگڵ لەتەنیشت هەر بابەتێک کە وێنۆچکەی AMP هەبێت ئەوا تەنها پەنجەیەک بنێ بەلینکەکە و لە کەمترین ماوەدا پەڕەکە دەبێتەوە و تۆ دەتوانیت سودمەند بیت لەناوەڕۆکی پەرەکان و بەهۆیەوە کەمترین بڕی باڵانس لەتۆ دەڕوات وەک لەوەی بابەتەکان بە پەڕی ئاسایی بکەیتەوە. نمونەی پەڕەیەک لەو جۆرە تایبەتمەندییە لەخوارەوە ببینن:


شایەنی باسە لە ئێستادا ڕێژەیەکی زۆر لە پەڕەکانمان لە بزوێنەری گەڕانی گووگڵ بەمشێوەیە ئیندێکس بوون و بەهیوای ئەوەی زیاتریش لەماوەی داهاتوو ئیندێکس و جێگیرببن تا ئێوە بە ئاسانترین شێواز بتوانن بابەتەکانمان بکەنەوە.
من دیت زور باش بوو به شیوه یه کی زور خیرا په ره که کرایه وه ده ست خوش سه رکه وتوبن
سلاو و ریز سه ره تا من باش زاراوی سورانیم نازانم هیفیه ئیوه له پایه مه که ی من بگه ین .
من ناتوانم له سه ر بابه ته کانی مالپه ر کومینت بده م چونکه له فیسبوکیش به لاو ئه بیت .
ئه گه ر به شی کومینته کانی google+ زياد بکه ن باشتر ده بیت یان به شیکی تایبه ت به کومینت بو پوسته کانی مالپه ر زیاد بکه ن واش ته واو ده بیت چونکه کومینته کانی فیسبوک له مالپه ر له فیسبوکیش به لاو ئه بن ده بیته هوی نا رحه تی