گووگڵ 13, تشرینی یه‌كه‌م 2016

چەند زانیارییەک لەسەر هەردوو مۆبایلی Pixel و Pixel XL ـی گووگڵ

screen_shot_2016-10-04_at_18-48-48

لە ساڵانی ڕابردوودا کۆمپانیای گوگڵ کاری لەسەر مۆبایلێک دەکرد بەناوی (نێکسس) و زنجیرەیەکی تەواوی لەم مۆبایلە ڕاگەیاند کەدواهەمینیان ناوی (نێکسس ٦ پی) بوو. بەڵام لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا گووگڵ بەفەرمی ناوی مۆبایلەکەی گۆری بۆ پێکسڵ و دوو مۆبایلی نوێی بەناوەکانی پێکسڵ و پێکسڵ ئێکس ئێڵ ڕاگەیاند.

[su_youtube url=”https://www.youtube.com/watch?v=Rykmwn0SMWU” width=”460″ height=”300″]

ئەم مۆبایلە دیزایینێکی قەشەنگ و جوانی هەیە و کامێرایەکی لەسەرە کە تا ئێستا بە باشترینی کامێرای مۆبایلەکان لەلایەن DxOmark پۆڵێنکراوە. ئەم مۆبایلە کە بارگاوی بکەیتەوە بۆ ١٥ خولەک ئەوا دەتوانیت ٧ کاتژمێر بەکاریبهێنیت. ئەمە جگە لەوەی، دڵتەنگ مەبە لە گۆڕینی مۆبایلەکەت بۆ ئەم مۆبایلە ناوازەی گووگڵ چونکە بە ئاسانترین ڕێگە لەڕێگەی کەیبڵی تایبەتەوە زانیارییەکانت بگوازەوە بۆ گووگڵ پێکسڵ. بفەرموون تایبەتمەندی هەردوو مۆبایلەکە لەخوارەوە بخوێننەوە:

تایبەتمەندییەکانی گووگڵ پێکسڵ:

  • کێش و دوورییەکانی: ١٤٣ گرام، ١٤٣.٨ *٦٩.٥*٨.٦ ملم
  • ڕوونما: ٥ ئینچە بەڕوونی Full HD لە جۆری ئەمۆلد و ٤٤١ پێکسڵی هەیە لە هەر ئینجێکدا و بە گۆرێلا گلاس ٤ ڕووپۆشکراوە
  • پڕۆسێسەر: سناپدراگۆن ٨٢١ بەخێرایی ٢.١٥ گێگاهێرتز و دوو ناوکی ٦٤ بت
  • ڕام: ٤ گێگابایت
  • بیرگەی ناوەکی: ٣٢ یان ١٢٨ گێگابایت
  • کامێرا: پێشەوە ٨ مێگاپێکسڵ و پشتەوە ١٢.٣ مێگاپێکسڵ
  • باتری: ٢٧٧٠ ملی ئەمپێر و توانای خێرابارگاوی بوونەوەی هەیە
  • تایبەتمەندی تر: پەنجەمۆر و یو ئێس بی جۆری سی و ئێن ئێف سی
  • سیستەمی وەگەرخەر: Android 7.1

تایبەتمەندییەکانی گووگڵ پێکسڵ ئێکس ئێڵ

  • کێش و دوورییەکانی: ١٥٤.٧ *٧٥.٧*٨.٦ ملم. ١٦٨ گرامە.
  • ڕوونما: ٥.٥ ئینجە و بەڕوونی QuadHD لە جۆری ئەمۆلد و ٥٣٤ پێکسڵی هەیە لە هەر ئینجێکدا و بە گۆرێلا گلاس ٤ ڕووپۆشکراوە.
  • پڕۆسێسەر: بەخێرایی ٢.١٥ گێگاهێرتز و لەجۆری سناپدراگۆن ٨٢١ و کوادکۆرە و ٦٤ بتییە.
  • ڕام: ٤ گێگابایت
  • بیرگە: ٣٢ یان ١٢٨ گێگابایت
  • کامێرا: پێشەوە ٨ مێگاپێکسڵ و پشتەوە ١٢.٣ مێگاپێکسڵ
  • باتری: ٣٤٥٠ ملی ئەمپێر و توانای خێرابارگاوی بوونەوەی هەیە.
  • تایبەتمەندی تر: پەنجەمۆر و یو ئێس بی جۆری سی و ئێن ئێف سی و …
  • سیستەمی وەگەرخەر: Android 7.1

هەندێک تایبەتمەندی ئەندرۆید نوگەت تایبەت بە مۆبایلەکانی پێکسڵ:

  • گووگڵ پێکسڵە دەبێتە یەکەم مۆبایل کە یاریدەکەری گووگڵ Google Assistantـی لەگەڵ سیستەمەکەی تێکەڵ کرابێت کە لەڕێگەیەوە وەڵامی پرسیارەکانت لە بوارە جیاجیاکان و دەربارەی شتە جیاوازەکان وەردەگریت. هەروەها بەڕێوەبردنی ئەرکەکانت و دۆزینەوەی وێنەکانت لەناو مۆبایلەکەت و گەشتەکانت هەموو لەڕێگەی یاریدەدەری گووگڵەوە کۆنترۆڵ دەکرێن.
  • پێدانی بیرگەی بێ سنور بۆ ڤیدیۆ و وێنەکانت لەسەر Google Photos کە ئەمە بۆ هەموو بەکاربەرانی تری گووگڵ تەنها ١٥ گێگایە و بەمەش بەکارهێنەرانی پێکسڵ هەرگیز بێ بیرگە نابن.
  • دانانی هەردوو ئەپی دوۆ و ئالۆ لەگەڵ سیستەمەکە.
  • سیستەمەکەی گونجێندراوە بۆ ژینگەی ڕاستی خەیاڵی واتە Virtual Reality
بۆچونی تۆ