ئافتەر ئیفێکتس
3, تشرینی دووه‌م 2016
ئه‌دۆبی After Effects CC 2017 ڕاگه‌یاندرا

دوێنێ کۆمپانیای ئه‌دۆبی له میانه‌ی کۆنگره‌ی ماکسی ٢٠١٦ په‌رده‌ی له‌سه‌ر چه‌ند به‌رهه‌م و نوێکاری نوێی خزمه‌تگوزارییه‌کانی لادا و ئه‌دۆبی ئافته‌ر ئیفێکتسیش به‌ده‌رنه‌بوو له‌و نوێکاری و چاکسازییانه و به‌م بۆنه‌یه‌وه، ئه‌دۆبی وه‌شانی ٢٠١٧ـی به‌ناوی After Effects CC 2017 ڕاگه‌یاند.
شایه‌نی باسه له‌گه‌ڵ ئه‌م وه‌شاندا چه‌ندین نوێکاری و چاکسازی بنچیینه‌یی ئه‌نجامدراون و به‌هۆییه‌وه به‌کارهێنه‌ر که‌شێکی باشتر و گونجاوتری کارکردنی بۆ ده‌ڕه‌خسێ له‌کاتی به‌کارهێنانی ئه‌م نه‌رمه‌کاڵایه. ئه‌و نوێکارییانه‌ی ئه‌نجامدراون به‌م شێوه‌ی خواره‌وه بوون:
- بزوێنه‌ری ڕێنده‌رکردنی سێ ڕه‌هه‌ندی: له‌م وه‌شانه‌دا بزوێنه‌ری ڕێنده‌رکردنی ته‌نه سێ ڕه‌هه‌ندییه‌کان له‌سه‌ر CPU باشترکراوه و ئه‌مه‌ش به‌هۆی بزوێنه‌رێکی نوێ له‌لایه‌ن Cinema 4Dـیه‌وه که به‌هۆیه‌وه ڕاسته‌وخۆ ده‌توانیت ته‌نه سێ دورییه‌کان له‌ناو ئافته‌ر ئیفێکتسی ٢٠١٧ دروست بکه‌یت.
- وه‌شانی به‌یتای پڕۆژه دهستهییهکان: ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه زیاتر بۆ به‌شداربووانی Creative Cloudـه که به‌هۆییه‌وه ده‌توانن به‌یه‌که‌وه کار له‌سه‌ر یه‌ک پڕۆژ بکه‌ن و ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ش به‌ته‌نها له ئافته‌ر ئیفێکتس نییه به‌ڵکو به پریمێیر و پرێلیودیش دا هه‌یه.
- ئیشپێکردنی فوتجهکان ڕاسته‌وخۆ: له‌م وه‌شاندا لێدانی ئه‌و ته‌نانه‌ی که له تایملاین واته ده‌منامه جێگیرکراون ئاسانتر و بێ ڕێنده‌ر و کاشبوونی پێشه‌کی ده‌که‌ونه ئیش و به‌مه‌ش ئیش و کاره‌کان خێراتر ده‌بن.
- کاریگه‌رییه‌کان خێراترکراون و کارلێکبوون باشتر کراوه: به‌پشت به‌ستن به GPU له‌مه‌ودوا کاریگه‌رییه‌کان خێراترن و هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه پردی په‌یوه‌ندی نێوان ئافته‌ر و پریمێیر باشتر کراوه و کارلێک له‌نێوانیان به‌هێزتر و به‌تواناتره له وه‌شانه‌کانی پێشتر.
- ده‌قه ڕاسته‌وخۆکان باشترکراون: له‌گه‌ڵ وه‌شانی ٢٠١٤ـی ئه‌دۆبی کرییهیتڤ سویت ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه زیادکرا که ڕێگه‌ی به به‌کارهێنه‌ران ده‌دا ڕاسته‌وخۆ له‌ناو پریمیێر ده‌ق و تێکسته‌کانی ئافته‌ر ده‌ستکاری بکه‌ن. له‌م وه‌شانه‌دا که ٢٠١٧ـیه چاکسازی له‌م تایبه‌تمه‌ندییه کراوه و ئاسانکاری بۆ به‌کارهێنه‌ران کراوه له‌م ڕووه‌وه.
- سه‌رباری ئه‌م چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌وه چاکسازی و نوێکاری زیاتر ئه‌نجامدراوه بۆ نمونه له Character Animator و Typekit و دانانی کات و بهروار له‌سه‌ر بوخچه‌ی کۆکراوه‌ی ئافته‌ر و چه‌ندانی تر که له‌م لینکه‌وه ده‌توانن له‌سه‌ر بڵۆگی ئافته‌ر بخوێینه‌وه..
ده‌توانن بینه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه بن بۆ زانینی زۆربه‌ی نوێکارییه‌کان له‌م وه‌شانه‌ی ئافته‌ر ئیفێکتسدا:
[su_youtube url=”https://www.youtube.com/watch?v=dX91qooNge0″ width=”460″ height=”300″]
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!