ئەپ و نەرمەکاڵا
15, تشرینی دووەم 2016
ئێستا دەتوانیت سکایپ بەکاربهێنیت بێ درووستکردنی هەژمار و داگرتنی نەرمەواڵاکە
وەک دەزانین چەندین ساڵە ڤیدیۆ چاتی سکایپی کۆمپانیای مایکۆسۆفت بەردەستە لە سەرانسەری جیهاندا یەکێکە لە بەربڵاوترین نەرمەواڵاکان، هەروەها هەموو کۆمپانیاکان هەوڵی دابین کردنی باشترین خزمەتگوزاری و ڕاکێشانی زۆرترین بەکارهێنەرە بۆلای خۆیان و ئامانجیان باشتر خزمەتکردنی بەکارهێنەرانیانە.
لە نوێترین نوێکاریدا سکایپ ڕێگە بە بەکارهێنەرانی دەدات تا بتوانن پەیوەندی بکەن بە هاوڕێیانیان بەبێ درووستکردنی هەژمار و تەنها لەڕێی وێبگەڕەکانیانەوە بەبێ ئەوەی پێویستیش بکات نەرمەواڵاکە دابگرن
تەنها پێویستە ئەم لینکە بکەیتەوە و کرتە بکەیت لەسەر Start a Conversation ناوێک بنوسیت و ئەو لینکەی کە بۆت دادەنێت لەبەری بگرەوە (کۆپی بکە ) بۆ کەسی بەرامبەری بنێرە دوای ئەوەی لینکەکەی کردەوە ناوی خۆی دەنوسێت و بەو شێوەیە بۆ هەرکەسێکی تریش بتەوێت بێتە ناو گفتووگۆکە ئەم گفتووگۆیەی درووستی دەکەیت دەتوانێت 300 کەس لە خۆ بگرێت و تەنها 25 کەسیان دەتوانن پەیوەندی ڤیدیۆیی یان دەنگی ئەنجام بدەن لە یەک کاتدا هۆکاری ئەمەش بۆ دروستنەبوونی شپرزەییە لە پەیوەندیەکەدا و خاونەبوونەوەی خێرای هێڵی بەشداربووانی ئەو گفتووگۆیە
گفتوگۆکە بۆماوەی 24 کاتژمێر دەمێنێتەوە لەساتی درووستکردنی هەژمارەکەوە دواتر دەسڕێتەوە
ڤیدیۆی چۆنیەتی بەکارهێنان و باسکردنی ئەم نوێکارییە
https://www.youtube.com/watch?v=j7SxypblIlw
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.