بابەتی گرینگ
15, تشرینی دووهم 2016
داعش بە کوادکۆپتەر بۆمبی دەستی بەسەر هێزە عێراقییەکاندا بەردەداتەوە
بە پێی چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی لە ئۆپراسیۆنی موسڵ چەکدارانی داعش هاوشێوەی پیلانەکانیانی پێشوویان لە بەکارهێنانی چەندین تەکنیکی جیاواز لە شەڕەکاندا لە نوێترین پیلانی ئەو چەکدارانەدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان یاخوود بە تەکنەلۆژیای نوێ (کوادکۆپتەر) بۆمبی دەستی بەسەر چەکدارە عێراقییەکاندا بەردەدەنەوە لە نزیک شارۆچکە و گوندەکانی سنوری پارێزگای موسڵ، هێزە ئەمنیەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە زیاد لە سێ جار ڕووداوی بەردانەوەی بۆمبی دەستی بەسەر چەکدارەکانیاندا تۆمارکراوە و ئەمەش کێشەیەکی گەورەتر درووست دەکات بۆ سەرجەم هێزەکان ئەبێت ئاگاداری ئەو حاڵەتانەبن لە ناوچە هەستیارەکانی شەڕدا.
ئەم فڕۆکانەی داعش نرخیان دەگاتە 1000 دۆلار- لەکاتێکدا حوکمەتی عێراقی خاوەنی ئەو تەکنەلۆژیایەیە و بڕی 26 هەزار دۆلاری داوە بەهەر یەکێک لەو کوادکۆپتەرانە کە توانای بەرزیان هەیە لە پێکانی ئامانج و بە تەکنیکی بەرزتر درووستکراوە و لە مەودایەکی زیاتردا, بەڵام سودێکی ئەو تۆی لێ نەبینراوە لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە
سەرچاوە
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.