فەیسبووک
16, تشرینی دووهم 2016
لەمەودوا ئینستەگرام و مێسنجەر و فەیسبووک لە یەک شوێن کۆدەکرێنەوە

فەیسبووک لەهەنگاوێکی تازەیدا تایبەتمەندییەکی نوێی ڕاگەیاند ئەویش گوزارشتە لە کۆکردنەوەی فەیسبووک و ئینستەگرام و مێسنجەر لە یەک شوێندا. ئەمەش هەموو لە پێناو هاوکاری کۆمپانیاکانە بۆ ئەوەی بتوانن گشت هەژمارەکانیان لە یەک شوێن کۆبکەنەوە و بەیەکەوە لە یەک شوێندا ئاگاداری هەر سێ هەژمارەکانیان بن لەم تۆڕانەدا. بەکورتی ئەم تایبەتمەندییە بۆ ئاسانکردنی ئاڵوگۆرە لەنێوان ئەم سێ خزمەتگوزارییە و بینینی تەواوی پەیامەکانیانە لە یەک شوێندا.

بەگوێرەی دوایین ڕاپۆرتی فەیسبووک، پەڕەکانی ئەم تۆڕە مانگانە پێشوازی زیاتر لە ٥ ملیار سەرەنج واتە کۆمێنت و پەیام و بڵاوکراوە لە لایەن بەکارهێنەرانەرانییانەوە دەکەن. هەر لەم سۆنگەیەوە زیاتر لە ٤ ملیۆن پەڕە لە فەیسبووک کار لەسەر سەکۆی فەیسبووک دەکەن بۆ کەمکردنەوەی بەفیرۆدانی کات لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیار و فەرمانبەرانیان. وا لە ئێستاداشدا ئەوە بەردەستکراوە کە لەیەک شوێن و لە ڕێگەی ئەپێ Pages Manager کە ئەپی بەڕێوەبەری پەڕەکانە بتوانن پەیامی ئینستەگرام و فەیسبووک و مێسنجەر لەیەک شوێن کۆبکەنەوە و کاتی زیاتر فەراهەم بکەن.
شایەنی باسە ئەم تایبەمەندییە لە چەند هەفتەی داهاتوو بۆ تەواوی بەکارهێنەران لەسەر ئەپی Pages Manager بۆ مۆبایلە هۆشمەندەکان بەردەست دەبێت.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!