ئەپ و نەرمەکاڵا
23, تشرینی دووهم 2016
تێلەگرام نوێکرایەوە و تایبەتمەندیە تازەکانی ئەمجارە سەرسوڕهێنەرن.

تێلەگرام جیاوازە لە سەکۆکانی تری گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیڕوڕا. تێلەگرام بەوە دەناسرێتەوە کە کۆمەڵێک تایبەتمەندی هەیە ئەوانی تر نییانە. لەم هەنگاوە تازەیەی تێلەگرامدا چەندین شتی نایاب ئەنجامدراوە کە چاوەڕوان نەکراونبوون. لەوانە خێراکردنەوەی بابەتە هەمەجۆرەکانی ماڵپەڕەکان و پڕۆژەیەی تێلەگراف دۆت پی ئێچ بۆ بڵاوکردنەوەی بابەتەکانت بە نەناسراوی و پاشان بڵاوکردنەوەی لەناو تێلەگرام و ئەمانە و چەندین گۆڕانکاری تریش.
گۆرانکارییەکان بەکورتی ئەمانەی خوارەوەن:
- زیادکردنی تایبەتمەندی Instant View واتە بینینی خێرا بۆ ئەو بابەتانەی پشتگیری ئەم تایبەتمەندییە دەکەن و لە ئێستاشدا تەنها ماڵپەڕی میدیەم و تێککڕەنچ و چەند ماڵپەڕێکی تر ئەم تایبەتمەندیەیان هەیە.

- پڕۆژەی بڵاوکردنەوەی بابەت لەڕێگەی Telegraph.ph و ئاسانترین ڕێگەی بەکارهێناوە بۆ بڵاوکردنەوە جا چ بەناوی خۆت بێت و چ بە نەناسراوی بێت. ئەم بابەتانە بەشێوەی Instant View لەناو تێلەگرام دەبنەوە لەکاتی بڵاوکردنەوەیان لەناو تێلەگرام.

- زیادکردنی دوگمەی ڕۆژمێر لەکاتی گەڕان لەناو چاتەکان. بۆ نمونە من و هاوڕێیەکم ماوەی ساڵێکە لە تێلەگرام گفتوگۆ دەکەین و هەندێک کات هەیە پێویستە بگەڕێمەوە بۆ بەروارێک کە گفتوگۆمان کردووە ئیتر پێشتر زۆر ناخۆش بوو تا دەگەیشتییە شوێنی مەبەست بەڵام خۆشبەختانە و لەم وەشانە ئەمە چارە کراوە.

- لەمەودوا ڕاستەوخۆ لەناو دوایین ستیکەرەکان دەتوانیت بوخچەی تەواوی ستیکەری پەیوەندیدار بکەیتەوە. بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن.
- تایبەتمەندی Groups in Common بۆ پڕۆفایلی بەکارهێنەران ئەمەش لەپێناو دۆزینەوەی ئەو گروپانەی بەشداریت کردوون و ناویان نادۆزیتەوە و لەڕێگەی پڕۆفایلی هاوڕێکەتەوە و لەڕێگەی ئەم تایبەتمەندییەوە گروپە هاوبەشەکان دەدۆزیتەوە.
- ئەمانە و چەندین گۆرانکاری تر بۆ ئەپی تێلەگرام لە ئەندرۆید کراوە و وای لێکراوە هاوشێوەبێت لەگەڵ تێلەگرامی ئای ئۆ ئێس.
سەرچاوە
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!