ئەپ و نەرمەکاڵا
11, كانونی یهكهم 2016
ئەپی فەیسبووك بۆ ئەندرۆید ئەم تایبەتمەندییە ناوازانەی بۆ زیادكران

لەمیانەی نوێكردنەوە بەردەوامەكانی فەیسبووك بۆ ئەپڵیكەیشنەكەی، بۆ ئەمجارە چەند تایبەتمەندییەكی نایابی بۆ زیادكراوە و ئەوانیش تایبەتن بە ئەپی فەیسبووك بۆ ئەندرۆید و بەدڵی هەمووانن.

پێدەچێت فەیسبووك وەردە وردە ڕكابەرییەكەی چڕبكاتەوە بەرامبەر یوتیوب و لەم نوێكردنەوەیدا چەندین تایبەتمەندی بۆ ڤیدیۆكانی فەیسبووك زیادكردووە كە ئەمانەی خوارەوەن:
- بەرزكردنەوەی ڤیدیۆ بە روونی ئێچ دی.
- داگرتنی ڤیدیۆ.
- سەیركردنی ڤیدیۆ بەو روونیەیی خۆت مەبەستتە.
- سەیركردنی ڤیدیۆ لەدەرەوەی ئەپی فەیسبووك و لەوكاتەیشی گوزەردەكەیت بەناو نیوز فید.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!