سۆنی 15, كانونی یه‌كه‌م 2016

بەرواری ٢٠١٦/۱/٤کاتی کۆنگرەی سۆنی دەبێت لە کۆنگرەکانی CES 2017

ئاگادار بە، سۆنی بەرواری ٤/۱/۲۰۱۷ گرتووە لە زنجیرە کۆنگرەکانی کۆمپانیاکان، دەشێت یەکەم کۆمپانیا بێت دەست بە کۆنگرەکەی بکات لە ڕووداوی CES 2017.
سۆنی لە وێنەیەکدا زانیاری تەواوی دەربارەی کات و شوێنی کۆنگرەکەی تێدا ئاماژە پێداوە، شوێنی کۆنگرە ویلایەتی لاس ڤێگاسه و کاتی کۆنگرەکە ٥ی ئێوارە دەبێت بە کاتی PST، بە هەمان شێوە ۱ی پاشنیوەڕۆ دەبێت بە کاتی GMT.

بۆ بینینی کۆنگرەکە، کەی ئای تی ئێن بکە بە سەرچاوەی خۆت، یاخوود لە ڕێگەی ناونیشانی فەرمی سۆنی، لەم بەستەرەوە پەخشی ڕاستەوخۆی کۆنگرەکە دەستپێدەکات: http://www.ustream.tv/sony.

دەشێت سۆنی لەم کۆنگرەیەدا چەند بەرهەمێکی تری پێشکەوتوو بخاتە ڕوو، ئەمەش بە پشتبەستن بە کۆنگرەی ساڵی ڕابردوو کە تێیدا سۆنی چەندین بەرهەمی جۆراوجۆری ڕاگەیاند.

بۆچونی تۆ