ئەپ و نەرمەکاڵا
16, كانونی یهكهم 2016
ئەپی کارتی مۆبایل بۆ پڕکردنەوە و ناردنی باڵانس بۆ ئایفۆن بڵاوکرایەوە.

ئەوەی دڵم پێی خۆشە لەم وڵاتە تا ئێستاش کەسانێک هەن داهاتووی ئەم وڵاتەیان لەلا گرنگە و کاری بۆ دەکەن و هەمیشە و لەگەڵ باردۆخەکان کاری خۆیان کردووە و ئەوەی توانیبێتیان درێغی و کەمتەرخەمیان نەکردووە. یەکێک لەو کەسانە دەوەن سلێمانە کە لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە ناسیم و ناسینەکەش لەڕێگەی ئەو ئەپە نایابانەی بوو کە بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس گەشەیان پێدەدات و لەوکاتەوەی کە ناسیومە هەر بەردەوام بووە لە گەشپێدان بەبەرهەمە نایابەکانی و دوایین بەرهەمیشی بریتییە لە ئەپێک بۆ پڕکردنەوە و ناردنی باڵانسی کۆڕەک و ئاسیاسێڵ و زەین و فاست لینک و …هتد بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس واتە ئایفۆن و ئایپۆد و ئایپاد بەڵام ئەمە زیاتر بۆ ئایفۆنە چونکە ئەو سیمکارد دەخوات و ئیشەکە بەو دەکرێت.

ئهم ئەپه كاری پڕكردنهوهی كارتی مۆبایل و ناردنی باڵانس ئاسان دهكات بۆ ئهو مۆبایلانهی لهسهر سیم كارده باوهكانی ههرێمی كوردستانن وهك كۆرهك و ئاسیاسێل و زهین و فاست لینك کاردەکەن. له ڕێگای كامێرای مۆبایلهكهتهوه دهتوانی وێنهیهكی كۆدی سهر كارتی پڕكردنهوه بگری و كۆدهكه دهناسرێتهوه و پێشگر و پاشگری پهیوهستی بۆ زیاد دهكرێت بۆ نمونە کۆڕەک بەم شێوەیە *٢٢١*کۆدەکە#. ئهگهر ویستت باڵانس بۆ یهكێك بنێری دهتوانی ناوهكهی ههڵبژێریت له لیستی ناوهكان و ئهو پارهیه دیاری بكهی كه دهتهوێت بۆی بنێریت. دەتوانن هەر ڕەخنە و پێشنیارێکتان هەبوو بۆ گەشەپێدەری ئەپەکە بینرێن و بەڵکە چاکی بکات یان زیادکردنی بۆ بکات بەپێی توانا.

یەکێک لەو پرسیارانەی کە خۆم لێم کرد دەربارەی ئەوەی بۆ ڕاستەوخۆ دوای وەرگرتنی کۆدەکە ناتوانێت ئەپەکە بێ گەڕانەوە بۆ ئەپی تەلەفۆنکردن باڵانسەکە پڕ بکاتەوە یان بینێرێت بۆ کەسی بەرامبەر؟
لەوەڵامدا بەڕێزیان ڕوونیانکردەوە کە ئەمە ئەپڵ ڕێگرە و ناتوانێت ئەم کارە بکات بەڵکو کۆدەکە بە پاشگر و پێشگرەوە وەردەگرێت و کۆپی دەکات و تۆش دەتوانیت لە ئەپی تەلەفۆن پەیستی بکەیت و پەنجە بنێی بە دوگمەی تەلەفۆنکردن بۆ پڕکردنەوە یان ناردنی باڵانس.
لەم لینکەوە ئەپەکە بۆ ئایفۆنەکەت دابگرە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!