بابەتی گرینگ
21, كانونی یهكهم 2016
ئایا دەزانیت بۆچی هەموو ئامێرەکانی سۆنی لەسەر کاتژمێری 10:35 بنچینە دەکرێت و نیشاندەدرێت؟
بابەتێکی نوێ نیە لە تەکنەلۆژیا، هەندێ کۆمپانیا لەبەر هۆکاری تایبەتی یاخوود بۆنەیەک شتێک دەکاتە هێمایەک بۆی، جاری وا هەیە هەست بەو هێمایانە ناکەین. هەر لەم بابەتە هێمایەکی نهێنی ئامێرەکان و مۆبایلەکانی سۆنی بزانە و بزانە مانای چیە کە هەمیشە لە وێنە و ڕێکلامەکاندا دەردەکەوێت.
مۆبایلەکانی سۆنی ئێکسپێریا لە هەر وێنەیەکدا کە دەیبینین لەسەر کاتژمێری ۱۰:۳٥ دانراوە، ئەمەش شتێکی ئاسایی نیە چونکە لە سەر هەموو مۆبایلەکانی ئێکسپێریادا هەیە، ئەمەش مانایەکی نهێنی دەبەخشێت. مانای ژمارە ۱۰ بریتیە لە ژمارەی گەردیلەی توخمی گازی نیۆن. ژمارە گەردیلەی توخمی گازی نیۆن یەکسانە بە دە و لەسەر ئەم واتایە بنچینەکراوە. واتای ژمارە ۳۵ چەند مانایەک دەدات، ژمارە ۳٥یش ژمارە گەردیلەی توخمێکی سروشتە کە ئەویش بڕۆمینە. بە هەمانشێوە ژمارەی درێسی یاریزانی دێرینی ناوداری باسکەیە بەناوی کێڤین دورانت، و مانای تایبەتی هەیە بۆ ئەفسانەزانی گریکەکان.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.