بابەتی گرینگ
24, كانونی یهكهم 2016
یاریکەران، لە ئێستادا یوتوب پشتگیری لە ئامێری Psvr دەکات

یاریکەران، لە ئێستادا یوتوب پشتگیری لە ئامێری Psvr دەکات.. یوتوب له درێژەی باشترکردنی پێگەکەی بۆ بینینێکی باشتری بەکارهێنەرانی، ڕوونی و جۆرێکی تری بینینی بۆ ئەپەکەی زیادکردووە کە پشتگیریکردنی ئامێری (ڕاستی خەیاڵی – Virtual Reality) ـەکی ترە ئەویش ئامێری PlayStation Vr ـە، وە بەپێی وتەی چەند پێگەیەک لەوانە Uplod vr دەڵێت وەشانی ۱۰.۰۹ی یوتوب ئەم تایبەتمەندیەی بۆ زیادکراوە هەرچەندە تایبەتمەندیەکە بە هێواشی بە تەواوی دەستەبەر دەبێت، بۆیە ناتوانین بە تەواوی بیچەسپێنین کە تایبەتمەندیەکە هەیە بە تەواوی، بەڵام یوتوب له تایبەتمەندیەکەدا ڕێگە دەدات بە بەکارهێنەر تاکو جۆرەکەی دیاری بکات کە ئایا بینین بە شێوەیەکی ئاسایی بێت یاخوود ئامێری Psvr بێت.
ئەم هەنگاوە نوێیە بە ئامانجی باشترکردنی بینینی ڤیدیۆکانە بە تایبەتی یاریە ڤیدیۆییەکان، کە خاوەن خواستێکی زۆری یاریکەرانە و ڕۆژانە هەزارەها ڤیدیۆی یاری بڵاودەبێتەوە.
خاوەن کۆمپانیاکانی ئامێرەکانی Virtual Reality ئێستا لە هەوڵدان ئەپە بەناوبانگەکان و ئەپەکانی خۆیان پشتگیری بکەن، هەروەک چۆن لە پێشتریش گووگڵ پشتگیری ئامێرە Dydream ـەکەی ڕاگەیاندووە بۆ یوتوب، وە چەندین ئەپی ناوداری تر لەئێستا و لە داهاتوودا، لەوانە Hulu.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.