ئامێرە هەمەجۆرەکان 3, كانونی دووه‌م 2017

لینۆڤۆ دووجۆری لاپتۆپی نوێی بە ناوەکانی Y720 و Y520 بۆ شەیدایانی یارییە ڤیدیۆییەکان نمایشکرد

ئەمڕۆ کۆمپانیایی لینۆڤۆ لە کۆنگرەی CES2017 لە زنجیرەی لاپتۆپی Legion ی نوێ تایبەت بە یاری ڕادەگەیەنێت، ئەم لاپتۆپە نوێیە بە قەبارەی 15.6 ئینج دەبێت، لەگەڵ تەکنەلۆژیایی ئاست بەرزی دەنگی Dolby Atmos.

کۆمپانیای لینۆڤۆ دەیەوێت ببێتە پێشەنگ لە دروستکردنی کۆمپیوتەری تایبەتمەندی بەرز بۆ کڕیارانی بەتایبەت خوازیارانی یارییە ڤیدیۆییەکان، ئەویش بەخستنە بازاڕی دوو جۆری نوێی لاپتۆپ بە ناوەکانی Y720 و Y520 لە میانەی کۆنگرەیCES2017 تایبەت بە بەرهەمە تەکنەلۆژییەکان.

ئەم لاپتۆیە نوێیانەی لینۆڤۆ نەوەی حەوتەمی پڕۆسێسەرەکانی لینۆڤۆ کاردەکەن، جۆری Y720 بە تایەتمەندی نەوەی چوارەمی پرۆسێسەری Core i7-7700HQ دەبێت هەروەها تایبەتمەندی گرنگیش لەم جۆرەدا بوونی پشتگیریکردن و پیشاندانی ڤیدیۆ و یارییەکانی هەیە بە توانای گرافیکی 4K و ڕوونی 3840 بۆ 2160 پێکسڵ، هەروەها جۆری Y720 توانای گۆڕینی ڕەنگەکانی سەر دووگمەکانی تەختەکلیلەکەت دەبێت بۆ ڕەنگی دڵخواز.

لاپتۆپی Y720  بە بوونی توانای بارگاویکردنەوەی باتری بە ڕێژەی 60WHr، بە توانای دەنگی زۆر بەرز،تایبەتمەندی گرافیک کاردی بریتییە لە GeForce GTX 1060 لەلایەن نڤیدیاوە، یەکەم لاپتۆپی ئەم کۆمپانیایە دەبێـت ئاستی دەنگی بە توانای Dolby Atmos دەبێت، توانای زۆر باشە لەکاتی بەکارهێنانی بیستۆک

جۆری Y520 بەروونی 1080 پێکسڵ دەبێت، لەگەڵ توانای گۆڕینی ڕەنگی تەختەکلیل، لەگەڵ کارتی شاشەی GTX 1050 لەلایەن نڤیدیاوە، لەگەڵ بوونی دەرچەی Thunderbolt 3.

سەرچاوە:زەڤێرج، تەقەنیە بیلاحدود.

تاگەکان CES2017 لینۆڤۆ
بۆچونی تۆ