ئای ئۆ ئێس 4, كانونی دووه‌م 2017

تێلەگرام تایبەتمەندی سڕینەوەی نامەی لای کەسی بەرامبەر زیادکرد

لە نوێکردنەوەیەکی نوێیدا تۆڕی گفتوگۆی تێلەگرام تایبەتمەندی سڕینەوەی پەیام و نامەکانی لای کەسی بەرامبەر زیادکرد، کە وەشانی ۳.۱٦ی تێلەگرامە کە ئێستا وەشانەکە بۆ ئامێرەکان بەردەستە.. تێلەگرام دەستەواژە و هۆکاری ئەم وەشانەی زیاتر بۆ هەڵەی بەکارهێنەر دەگەڕێنێتەوه، کە کاتێک نامەیەکی هەڵە یاخوود ئیمۆجیەکی دوور لە پەیوەندی بە بابەتی گفتوگۆکەتان بنێریت، یاخوود بە هەڵە ناردنی ئیمۆجیەکی نەشیاو، ئەوا دەتوانیت بیسڕیتەوە، بەڵام ئەمە بەهۆی ڕێسایەکەوە دەبێت، کە ئەگەر ئەو نامەیەی بتەوێت بیسڕیتەوە نابێت ٤٨ کاتژمێری بەسەردا بڕوات، ئەگەرنا دەسەڵاتی ئەوەت نابێت کە نامەکەت بسڕیتەوه.

تێلەگرام لەهەمانکاتدا بە دۆمەینێکی نوێوە بەستەرەکانی پەیوەندیداری نوێکردووەتەوە، لە پێشتردا دەستەواژە و بەستەری Telegram/me بەکاردەهات، بەڵام لە ئێستادا t.me بۆ کەسێتی تایبەت و کەناڵ و گرووپەکان کارایە.. لە هەمانکاتدا تێلەگرام لە ئێستادا پشتگیری لە تەختەکلیلی Gboardی کۆمپانیای گووگڵ دەکات بۆ ناردنی وێنەی جووڵاو.
بەڕێوبەری تێلەگرام ئەوەی ئاشکراکردووە، کە %٨٥ی بەکارهێنەری تۆڕەکەی لەسەر سیستەمی ئەندرۆیدن، بۆیە هەرگیز ناوەستن لە گەشەپێدانی ئەپەکەیان بۆ ئامێرەکان و بەتایبەتیش ئەندرۆید.. ئەپەکەتان نوێبکەنەوە و تایبەتمەندیە نوێیەکان دەستەبەر بکەن.

تاگەکان تێلەگرام
بۆچونی تۆ