فەیسبووک
18, کانوونی دووەم 2017
فەیسبووک لەسەر وێب گۆرانکاری لە بەشی نامەکان کرد و بە مێسنجەری ئاڵوگۆری کرد.

وەکو هەمیشە فەیسبووک بەردەوامە لە گۆرانکارییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی و لەدوایین گۆڕانکاریش فەیسبووک شێوە کۆنەکەی بەشی نامەی لەسەر وێب بە مێسنجەر گۆڕی. ئەگەر ئاگاداربن ئەوا دەمێکە مێسنجەر لەسەر وێب بەم ناونیشانە Messenger.com بەردەستە و لەوێوە دەتتوانی مێسنجەری فەیسبووک لەڕێگەی وێبگەڕەکانی وەکو فایەرفۆکس و ئێج و کڕۆم بکەیتەوە. بەڵام خۆشبەختانە ئێستا ڕاستەوخۆ کاتێک لە فەیسبووک لەسەرەوە کرتە لە وێنۆچکەی نامە دەکەیت کە وێنۆچکەی مێسنجەرە ئەوا ڕاستەوخۆ مێسنجەر دەبێتەوە و هەروەها ئێستا لەخوار نیوزفیید لەسەر ڕووپەڕی سەرەکی واتە Home ئەوا مێسنجەر دەبینرێت.
جێگای ئاماژەیە فەیسبووک بەشێوەیەکی فەرمی ئەم گۆڕانکارییەی ڕانەگەیاندووە و زۆربەی بەکارهێنەران داوای گەڕانەوەی شێوە کۆنەکە دەکەن و ئەمە هەرچەندە ئەم گۆڕانکارییانە لەسەرەتای ڕاگەیاندنیان لەلایەن بەکارهێنەرانیان ڕەت دەکرێنەوە و دواجاریش بە ئاسانی پێی ڕادین.
شایەنی باسە زۆربەی ئەو تایبەتمەندییانەی کە لەئەپی مێسنجەری ئایفۆن و ئەندرۆید و وێندۆز ١٠ دەبینرێت لەوێش بەردەست و ئەمانەی خوارەوە هەندێک لە وێنەی مێسنجەرن لەسەر وێب:

ئەم گۆرانکارییە وردە وردە بەکارهێنەران دەگرێتەوە و بەشێوەیەکی کاتی بەهەمووان دەگات. ئەگەر تۆش پێت گەیشتووە لە کۆمێنت ڕای خۆت بنوسە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!