هواوەی 26, كانونی دووه‌م 2017

مۆبایلی مەیت ۹ی Design Porsche ئێستا بە شێوەی کڕینی پێشوەختە بەردەستە بە نرخی ۱۳۹٥ یۆرۆ.

مۆبایلە تایبەتەکەی هواوی، کە لە کۆتاییەکانی ساڵی پار ڕاگەیاندرا، دوای چاوەڕوانیەکی زۆر ئێستا بە شێوەی کڕینی پێشوەختە دەستی پێکردووە، هەر له سەرەتای مانگی داهاتووەوە لە هەندێ کۆگادا دەست بە فرۆشتنی دەکرێت.

بێگوومان ئەم مۆبایلە جیاوازیەکی باشی هەیە لەگەڵ مەیت ۹دا، چونکە خاوەن ڕەقەکاڵایەکی باشترە، بەوەی کە جۆری ڕامی ٦ گێگابایتیشی هەیە. خاوەن بیرگەیەکی فراوانترە له مەیت ۹ بە سێ هێند زیاتر، کە جۆری بیرگەی ۲٥٦ گێگابایت فراوانی هەیە. هەردوو مۆبایلەکە (مەیت ۹ و مەیت ۹ پۆرش دیزاین) خاوەن یەک پڕۆسێسەری بەهێزی ۹٦۰ جۆری Kirinـن، جیاوازیەکی تری گرنگی مەیت ۹ پۆرش دیزاین ئەوەیە کە قەبارەی ڕوونماکەی ٥.٥ ئینجە بەڵام ڕوونیەکی جۆری (کواد ئێچدی هەیە)، واتا خاوەن ڕوونیەکە، دوو ئەوەندەی ئەو ڕوونیە کە لە مەیت ۹دا هەیە، ئەمە جگە لەوەی مەیت ۹ پۆرش قەبارەی ڕوونمای بچووکترە و ئەمەش وا دەکات بینینێکی باشتر بدات و ڕەنگەکان بە شێوەیەکی جوانتر نیشانبدات.

مەیت ۹ پۆرش دیزاین شوێنێکی گونجاو تری خوێندنەوەی پەنجەمۆری هەیە، کێشی کەمترە و بە پێچەوانەی مەیت ۹ دووگمەیەکی (ماڵەوە – Home) لە خۆ دەگرێت. ڕووکار و ڕەنگێکی جیاوازتر و جوانتری هەیە، وەک لەوەی کە لە مەیت ۹دا هەیە. بەڵام لێرەدا نرخ هەیە، کە نرخەکەی دوو ئەوەندەی مەیت ۹ی ئاساییە، نرخی ۱۳۹٥ یۆرۆیە.

کڕینی پێشوەختەی مەیت ۹ پۆرش دیزاین

سەرچاوە :
تاگەکان هواوەى
بۆچونی تۆ