فەیسبووک 15, شوبات 2017

چیرۆکی ستیکەری کۆترە مۆرەکە تەواوی ئینتەرنێتی تەنیوە.

دیزایینەرێک بەناوی Syd Weiler کە خەڵکی ناوچەیەکە بەناو Brooke County کە دەکەوێتە ویلایەتی وێست ڤیرجینیا لە ئەمریکا ئەم دەستە ستیکەرەی لە مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوو دیزایینکردوون و لە ١ی ٢ی ٢٠١٧ ستیکەرەکانی بڵاوکردنەوە و سەرەتای بڵاوبوونەوەشیان لە وڵاتی تایلەندبوو و هەر لەگەڵ بڵاوبوونەوەیان تەواوی فەیسبووکی لە وڵاتی تایلەند تەنیووە و بووە جێگەی سەرەنجی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت و فەیسبووک بەتایبەتی.

بەڕێز Syd Weiler لە Brooke County گەورە بووە و خوێندنی ئامادەیی لە ساڵی ٢٠١١ لە خوێندنگای Brooke High School تەواوکردووە و پاشان بەشی Illustration لە کۆلێژی Ringling College of Art and Design لە مانگی ٥ ساڵی ٢٠١٦ تەواودەکات.

شایەنی باسە ناوبراو یەکێک بووە لەو دوو کەسەی کە لەناو ٧٠٠ کەس هەڵبژێردراون بۆ بەشداریکردن لە بەرنامەیەکی پێشکەوتووی بەهرەمەنداران لە کۆمپانیای ئەدۆبی ئەمریکی.

لەڕاستیدا چیرۆکی ئەو ستیکەرانە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی ٩ی ساڵی پار کە iOS10 ڕاگەیاندرا و ناوبراو بڕیاریدا دەستەیەک ستیکەر دیزایین بکات و لەناو ئەو سیستەمە بەردەستیان بکات و ئێستا لە ئەپستۆر بەردەستن بۆ داگرتن. پاشان، لەمانگی ١٢ی ٢٠١٦ فەیسبووک پەیوەندی بە ناوبراوەوە دەکات و داوای وەرگرتنی مۆڵەت دەکات بۆ ئەو دەستە سیتکەرە بەناوی Trash Dove و ئەوەبوو دوو هەفتە لەمەوبەر لە فەیسبووک دەستە ستیکەرەکە دەرکەوتن و لەو ڕۆژەوەی ئەو ستیکەرانە ڕاگەیاندراون ناوبراو لە فەیسبووک Follower کانی گەیشتووەتە ٧٠ هەزار شوێنکەوتوو.

ناوبراو باس لەوەدەکات کە سەرەتا لە تایلەندەوە دەستی پێکرد و لەڕاستیدا نازانم لەکوێوە دەست پێبکەم و نازانم چۆن دەستی پێکرد. ئەوەبوو ڕۆژی پێنج شەممە بەیانییەکەی خەبەرم بۆیەوە و بینم خەڵکی لەسەر فەیسبووک لە سەدان ڤیدیۆ منیان تاگکردووە و دەبینم لەگەڵ باڵندەکەی من هەڵپەڕکێ دەکەن!

شایەنی باسە Weiler باس لەوە دەکات کە هیچ مانایەک لەپشتی ئەو ستیکەرانە نییە و تەنها بۆ ئەوەیە لەکاتی گفتوگۆ لەگەڵ خزم و دۆستان بۆ خۆشی بەکاریان بهێنن و هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات کە لە ئێستادا سەرقاڵی ستیکەری ترە بەناوی Trash Pandas و لەماوەی داهاتوو بڵاویاندەکاتەوە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ