ئای ئۆ ئێس 13, ئازار 2017

یوتیوب تاقی کاری دەکات بۆ دانانی سێ وێنە جوڵاو لە کاتی درووست بوونی چاوەڕوانی ناو ماڵپەرەکەیدا

وەک دەزانین یەکێک لە پڕبینەرترین ماڵپەرەکان یوتیوبە گەر ڕۆژانە بەلایەنی کەمەوە بۆ جارێکیش بێت، سەردانی ئەو سایتە دەکەین چ بۆ بابەتی کۆمپیوتەری یان موزیک زانستی و سەدان جۆر بابەتی بەسوودی دیکە.

ئەم ماڵپەرەش ڕۆژ بە ڕۆژ تا دێت بەکارهێنەری زیاتر دەبێت، وەک دەشزانین لەماوەی پێشوودا کۆمپانیاکە دیزاینی ماتێریاڵی بەردەست خست بۆ سایتەکەی و ئەپەکەی لە مۆبایلە هۆشمەندەکاندا، کە دیزاینێکی زۆر جوان و نایابە وا لە بەکارهێنەر دەکات بۆماوەیەکی زیاتر لە سایتەکەدا بمێنێتەوە، هەروەها خاوەندارێتی یوتیوب دەگەڕێتەوە بۆ گەورە کۆمپانیای گوگڵ.

لە پڕۆژەی نوێی دا گوگڵ هاوشێوەی وێبگەری کڕۆم، لەماوەی نزیکی داهاتوودا وێنەی جوڵاو بۆ ئەپی یوتیوب و وێبگەڕەکانی دیکە بەردەست دەخات، لەکاتی درووست بوونی کێشەی خاوی هێڵ یاخوود پچڕانی هێڵ بەهەر هۆکارێک، تاکوو بەکارهێنەر بێزار نەبێت لە چاوەڕوانی کردن.

نوێکارییەکان وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت بریتییە لە چوار وێنەی جوڵاو ناسراوترینیش کە هەموومان بەکارمان هێناوە داینەسورەکەیە، لەگەڵ دوو وێنەکەی جوڵاوی دیکە.

تاگەکان Youtube
بۆچونی تۆ